٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەپێناو رەنگدانەوەی خواست و ویستی زۆربەی هاووڵاتیان

سەرچاوە: KDP.info

ئەمرۆ یەكشەممە 11/11/2012 دكتۆر حسن محمد سوورە جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازی لەشاندێكی سەنتەری ئاسوودە بۆ راپرسیی و پەرەپێدانی گەنج لەبواری سیاسی كرد.لەدیدارێكدا كە خاتوو سەمیرە گۆران ئەندامی پەرلەمانی كوردستان ئامادەیبوو.

كار و چالاكییەكانی سەنتەرەكە و ئەنجامدانی چەندین راپرسی و سیمنار لەبابەت و پرسە سیاسییە هەنووكەییەكان خرایە بەر باس و وەك بڕیاریشە دوا راپرسی خۆیان لەم مانگە سازبكەن بەناوی گەنجان لەنێوان بەڵێنی حزبەكان و كردارەكانیان و ئەنجامی كۆتاییش پێشكەشی پەرلەمان و لایەنە پەیوەندارەكان بكرێ.

لەبەرامبەردا دكتۆر حسن محمد سوورە جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان وێرای دەستخۆشی كار و چالاكییەكانی رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی لەپێناو زیاتر هۆشیاركردنەوەو هاوكاریكردنی دەزگا و دامەزراوەكان و دروست كردنی پردی پەیوەندی نێوان هاووڵاتیان و پەرلەمان و دەزگاكان كار و چالاكی رێكخراوەكەی بەرز نرخاند و ئەوەی خستە روو لەم خولەی پەرلەماندا هەمیشە جەخت لەسەر پشتیوانی رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی دەكەینەوە، لەپێناو رەنگدانەوەی خواست و ویستی زۆربەی هاووڵاتیان و چین و توێژەكان لەو پرۆژە یاسایانەی پەیوەستن بەهاووڵاتیان و ژیان و گوزەرانیان لەهەموو رووێكەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار