٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەرەپێدانی كاری بانكەكان و سوود وەرگرتن لەئەزموونی بانك

سەرچاوە: KDP.info

ئەمرۆ یەكشەممە 11/11/2012 دكتۆر حسن محمد سوورە جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازی لەئەلفرێد روویدی سەرۆكی كۆمپانیای كۆمفۆرتس بۆ راوێژی بانكەكانی سویسرا كرد.لەدیدارێكدا كە دڵشاد حسین ئەندامی پەرلەمانی كوردستان ئامادەیبوو.

پرسی چۆنیەتی پەرەپێدانی كاری بانكەكان و سوود وەرگرتن لەئەزموونی بانك و دراوی ووڵاتی سویسرا خرایە روو كە ئەزموونێكی سەركەوتوویی لەبواری پەرەپێدانی كاری بانكی هەیە و نزیكەی سەدا بیست و دووی داهاتی سویسرا پێك دەهێنن و ئامادەیی خۆیانی  دەربڕی بۆ هاوكاری كردنی حكومەت لەبەهێزكردن و پێشخستنی ئەو بوارە لەهەرێمی كوردستان كە بەماوەیەكی كەم هەرێمی كوردستان قۆاناغێكی باشی لەپێشكەوتن و سەقامگیری و پەرەپێدان لە گشت بوارەكان بڕیوە.

لەبەرامبەردا دكتۆر حسن محمد سوورە جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان وێرای بەخێرهێنان بایەخی پەرەپێدانی كاری بانكی و دراوی لەهەرێمی كوردستان بە ئەركێكی هەنووكەیی دانا و هیوای خواست لەگەڵ لیژنەی دارایی و هەروەها لایەنە پەیوەندارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كار بكرێ‌ بۆ ئەوەی سوود لەتوانا و ئەزموونی بانكی ووڵاتی سویسرا بێتە وەرگرتن بەتایبەت كە  ئەزموون و شارەزایەكی دیار و بەرچاویان لەجیهان دا هەیە و پشتیوانێكی باش دەبێ‌ بۆ پێشخستنی ئەو بوارە لەهەرێمی كوردستان دا.

هەواڵی پەیوەندیدار