دەست لەكاركێشانەوەی بەرێوەبەری گشتی كەناڵی BBC

دوای بڵابوونەوەی راپۆتێكی هەڵە لەسەر تاوانێكی سێكسی رۆژی شەممە بەرێوەبەری گشتی كەناڵی BBC
( جۆرج ئینتویسیل ) دەستی لەكاركێشایەوە .شیاوی باسە ماوەیەك لەمەوبەر لەبەرنامەی (نیوز نایت) دا كەناڵی بی بی سی ڕاپۆرتێكی بڵاوكردبۆوە كەتێیدا (ماك ئالبین) گەورە ئەندامی پارێزگارانی بەریتانیای تاوانبار كردبوو بەدەستدرێژی كردنی سێكسی بەرامبەر ژمارەیەك منداڵی بچووك لەیەكێك لەخانەی نەوجوانانی منداڵان، لەباكووری ویلایەتی ویڵزی بەریتانی و دوای دەركەوتنی نادروستی هەواڵەكە ( جۆرج ئینتویسیل) بەرێوەبەری گشتی كەناڵی ( بی بی سی ) دەستی لەكاركێشایەوە.
ئاریان ابراهیم شوكت




