ڕه‌شید تاهر : بۆدجه دواناكه‌وێت

بریكاری وه‌زیری دارایی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌تیده‌كاته‌وه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان دواكه‌وێت، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت كاره‌كانی بودجه له ته‌واو بووندایه.
له‌به‌شێكی ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان هه‌واڵی ئه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه كه گوایه بودجه‌ی ئه‌مساڵی هه‌رێمی كوردستان دواده‌كه‌وێت،به‌پێچه‌وانه‌وه ڕه‌شید تاهیر بریكاری وه‌زیری دارایی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سایتی kdp.infoی ڕاگه‌یاند بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان دواناكه‌وێت، گوتی " له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێش سه‌ری ساڵ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كه‌ین و پابه‌ند ده‌بین به‌و یاسایه‌ی كه له‌په‌رله‌مانه‌وه ده‌رچووه".




