فراكسیۆنی كوردستانی دژی بڕیارەكەی مالكین

فراكسیۆنی كوردستانی له‌سه‌ر بڕیارێكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كه داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتیانی كردبوو به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه و سه‌رۆكی فراكسیۆنیش ورده‌كاری به‌یاننامه‌كه ئاشكراده‌كات.
له‌م باره‌وه عومه‌ر نوره‌دینی سه‌رۆكی فراكسیۆنی كوردستانی له په‌رله‌مانی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ kdp.infoرایگه‌یاند "ئه‌و بڕیاره ناره‌زایی زۆرینه‌ی حزب‌و هێزه سیاسییه‌كان‌و سه‌ندیكاو كۆمه‌ڵه‌و دامه‌زراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی‌و توێژه جیاجیاكانی لێكه‌وته‌وه، بۆیه داوایان له حكوومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین چاو به‌م بڕیاره‌یدا بخشێنێته‌وه، ئێمه‌ش وه‌ك هاورایی خۆمان له‌گه‌ڵ رای زۆرینه‌ی حزب‌و هێزو لایه‌نانه‌كانه‌و دژ ئه‌و بڕیاره‌ین، چونكه به قازانجی كۆمه‌ڵ‌و خه‌ڵكی ده‌ستكورت نییه، له‌كاتێكدا نرخی كه‌ره‌سته‌ی خۆراك له بازاردا له به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌و به‌جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیاره‌ش قوتی به‌شێكی فراوانی دانیشتوان ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، بۆیه پێویسته ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌م بریاره بخاته به‌رباس‌و لێی بێده‌نگ نه‌بێت




