دوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی كڕینی چەك لە ڕووسیا مۆسكۆ لەبەغدا نیگەرانە

دوێنی شەممە سەرچاوەیەك لەپیشەسازی هاوردەكردنی چەكی رووسیا رایگەیاند كە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی كڕینی چەك لە ڕووسیا لەلایەن بەغداوە دەسەڵاتدارانی رووسیای نیگەران كردووەو هەنگاوەكەی عێراق گەلێك پرسیاری شاراوە دەگرێتە خۆی.
ئەمەو ئاژانسی نوفوستی هەواڵەكانی رووسیا لەزاری سەرچاوەیەكەوە كەنەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت رایگەیاند : هەڵوەشاندنەوەی كڕینی چەك لەرووسیا بەبیانووی گەندەڵی دوورە لەراستی و هەنگاوێكی بێبنەمایە بەتایبەتی لەبواری كڕینی چەكداو سەرچاوەكە هەنگاوەكەی حكومەتی عێراقی بەگەندەڵی یاسایی وەسف كرد




