خه‌سرۆ گۆران : لایه‌نه‌كانى كوردستان بۆ چوونیان نزیكه بۆئه‌وه‌ى به‌یه‌ك لیستى كوردى له‌ناوچه دابڕوه‌كان دابه‌زن

به‌رپرسى مه‌كته‌بى هه‌ڵبژاردنه‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ڕاگه‌یاند پارتى دیمو‌كراتى كوردستان هه‌وڵه‌كانى چڕكردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رجه‌م لایه‌نه كوردییه‌كان به‌یه‌ك لیست به‌شدارى له هه‌ڵبژاردنى داهاتووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بكه‌ن له ناوچه دابڕاوه‌كان، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو بۆچوونه‌كان له‌و باره‌وه نزیكن.
خه‌سرۆ گۆران به‌رپرسى مه‌كته‌بى هه‌ڵبژاردنه‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له لێدوانێكدا بۆ kdp.info ڕاگه‌یاند ئێمه وه‌كو پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین كه هه‌ڵبژاردن بكرێت به‌شێوه‌یه‌كى پاك و دیموكراتیانه گوتى" ئه‌و كاته‌ى حكوومه‌تى ناوه‌ندى دایناوه بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتوو له عێراق به‌شێكى ناوچه دابڕاوه‌كانیش ده‌گرێته‌وه له‌وانه " دیاله و سه‌لاحه‌دین و نه‌ینه‌وا" بۆیه ئێمه وه‌كو پارتى دیمو‌كراتى كوردستان وجودێكى باشمان هه‌یه له‌و پارێزگایانه به تایبه‌تى نه‌ینه‌وا به‌ڵگه‌مان له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌ڵبژاردنه‌كانى 2009 ئێمه 1/3 كورسییه‌كانى ئه‌و پارێزگایه‌مان به‌ده‌ستهێناوه و ڕكابه‌رى لیستى حه‌دبا بووین بۆیه به‌لامانه‌وه گرنگه كه كورد به‌یه‌ك لیست بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتوو گڕوتینێكى زیاتر بدات به‌و هه‌ڵبژاردنه".
گوتیشى " ئێمه وه‌كو لایه‌نى كوردستانى ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كى چالاكانه به‌شدارى بكه‌ین و ئه‌و هه‌ڵه‌ى له ڕابردوو كردوومانه دووباره نه‌بێته‌وه, ساڵى 2010 كاتێك لایه‌نه كوردییه‌كان به‌شدارییان كرد له هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران به‌هۆى ئه‌و هه‌ڵه‌ى كردمان 70 هه‌زار ده‌نگمان به فیڕۆ چوو، لیسته‌كان نه‌یانتوانى خۆیان كورسى به‌ده‌ستبهێنن نه‌یانهێشت لیستى كوردستانى به گةوره‌یى بمێنێته‌وه سه‌ر ئه‌نجام 70 هه‌زار ده‌نگمان فه‌وتا له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌نگانه نه‌فه‌وتایه ئه‌و كاته ڕێژه‌ى كورسییه‌كانمان نه‌ده‌بووه شه‌ش به شه‌ش بگره ده‌رئه‌نجامى باشى ده‌بوو".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو كۆبوونه‌وه كراوه له نێوان پارتى و یه‌كێتى بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موولایه‌نه‌كان به‌یه‌ك لیست به‌شدراى بكه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتووه گوتى " ئێمه چه‌ندین دیدارمان كردووه و چه‌ندین بۆچوون هه‌یه نزیكن له‌یه‌كترى و گۆڕان و لایه‌نه‌كانى تریش نیه‌تیانه به‌یه‌ك لیست دابه‌زن".
گوتیشى " له 5ى مانگه‌وه ده‌ستكراوه به تۆماركردنى قه‌واره‌كان، دواتر هاوپه‌یمانى لایه‌نه‌كان ئاماده ده‌كرێت بۆیه ده‌بێت ئێمه‌ش وه‌ك لایه‌نه كوردییه‌كان خۆمان ئاماده بكه‌ین".
به‌كر و كارزان




