په‌رله‌مانتارێكی به‌ده‌په: بارزانی ده‌توانێت هاوشێوه‌ی كوردانی رۆژئاوا، كوردانی باكو‌وریش یه‌كبخات

په‌رله‌مانتارێكی پارتی ئاشتی و دیموكراسی كوردستان (به‌ده‌په) ئاماژه به‌وه ده‌كات، له باكو‌وری كوردستان زیاتر له 20 میلۆن كورد هه‌یه‌و تا ئێستا حكومه‌ت دانی به سه‌ره‌تایترین مافیاندا نه‌ناوه، روونیشیده‌كاته‌وه كه سه‌رۆكی هه‌رێم چۆن كورده‌كانی رۆژئاوای یه‌كخست، به‌وشێوه‌یه‌ش ده‌توانێت كورده‌كانی باكو‌ور یه‌كبخات.
له لێدوانێكدا بۆ گۆڤاری "سڤیل" ئیبراهیم بنه‌چی، په‌رله‌مانتاری پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكرات له باكو‌وری كوردستان ده‌ڵێت: "له باكو‌وری كوردستان شتێكی جیاواز ناخوازین له‌خه‌باتكردنمان، چونكه لێره 20 ملیۆن مرۆڤی كورد ده‌ژین، به‌ڵام دان به‌هیچ مافێكیاندا نانرێت، سروشتیترین ماف كه خودا به‌مرۆڤی به‌خشیوه‌و (زمانه) ئه‌ویش لێره له‌سه‌ر كورد قه‌ده‌غه ده‌كرێت، به‌ڵام بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان له ته‌له‌فزیۆن قسه به‌زمانی كوردی ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش (دووڕووییه له‌لایه‌ن ئاكه‌په‌وه)".
روونیشیده‌كاته‌وه، كه ئه‌وان ته‌نیا چاویان له هه‌رێمی كوردستان نه‌بڕیوه، به‌ڵكو چاویان له‌وه‌یه كه سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستان له‌هه‌ر جێگایه‌ك بن له ده‌وری یه‌كتر كۆ ببنه‌وه‌و ئه‌وه بزانن كه كات كاتی به‌ستنی كۆنفرانسێكی نه‌ته‌وه‌ییه بۆ هه‌ر چوار پارچه‌كه‌ی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین یه‌ك وتار، یه‌ك هه‌ڵوێست، یه‌ك هێز، یه‌ك داواكارییان هه‌بێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره پێی وابوو سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌توانێت هاوشێوه‌ی هێزه كوردییه‌كانی رۆژئاوا، هێزه كوردییه‌كانی باكو‌وریش یه‌كبخات، "بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له به‌دیهێنانی داخوازییه‌كانماندا سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌توانێت ئه‌و رۆڵه بگێڕێت".




