٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

جێبەجێنەکردنی دەستوور و رێککەوتننامەکان گەڕانەوەیە بۆ خاڵی سفر

سەرچاوە: Rudaw

فەرهاد ئەترۆشی، پەرلەمانتارو ئەندامی هاوپەیمانی کوردستانی لە پەرلەمانی عێراق بە (رووداو) وت "تاکە چارەسەر بۆ دەرچوون لە تەنگژەی ئێستای وڵات، پابەندبوونە بە دەستوور و بنەماکانی رێککەوتنی پێشووی هەولێر".

ئەو پەرلەمانتارە کوردە راشیگەیاند "هەڵاتن لە جێبەجێکردنیان، وڵات دووچاری تەنگژەیەکی دیکە دەکات".

ئەترۆشی ئاماژەی بەوەشکرد "چەندین رێککەوتن هەیە لە نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرڵی و ئیمزایان لەسەر کراوە، جێبەجێ نەکردنیان دەمانگەڕێنێتەوە خاڵی سفر".

بۆ رزگاری بوون لە تەنگژەی ئێستای وڵات چەند رێگە چارەیەک هەیە و سەندنەوەی متمانە لە نوری مالیکی یەکێکە لەو چارەسەرانە و ئەترۆشی دەڵێ "سەندنەوەی متمانە لە نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی عێراق کارێکی هەڵە نییە و کۆتایی دونیاش نییە و لە زۆربەی وڵاتە دیموکراتییەکان ئەمە روو دەدات".

هەواڵی پەیوەندیدار