له‌دژی سیاسه‌تی نوری مالیكی خۆپیشاندانێكی گه‌وره له باشوری عێراق به‌ڕێوه‌چوو

به‌مه‌به‌ستی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی بڕیارێكی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق خۆپیشاندێكی گه‌وره له باشوری عێراق به‌ڕێوه‌چوو و ئه‌گه‌ری به‌رده‌وام بوونی ناڕه‌زاییه‌كان له‌دژی سیاسه‌تی حكوومه‌تی عێراقی به‌رده‌وامی هه‌یه.
سایتی "عه‌ره‌بیه نێت" ئاماژه به‌وه ده‌كات له‌دژی بڕیارێكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالیكی كه داواكرابوو به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتیانی عێراق نه‌مێنێت و بكرێته دراوی عێراقی له پارێزگای به‌سره و ناسریه و چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ی عێراق خۆپیشاندانێكی گه‌وره به‌ڕێچوو، دروشمی خۆپیشانده‌ران " ڕه‌تكردنه‌وه‌ی بڕیاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و باشتركردنی ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتیان بووه" له‌م باره‌وه په‌یامنێری ئه‌و سایته ئاماژه به‌وه ده‌كات به‌هۆی ژماره‌یه‌كی زۆری خۆپیشانده‌رانه‌وه ڕه‌وشێكی ئه‌منی توند له باشوری عێراق گیراوه‌ته‌به‌ر و تاكاتی ئاماده‌كردنی ئه‌و هه‌واڵه‌ش خۆپیشانده‌ران درێژه‌ی هه‌بووه.
له‌م باره‌وه سه‌باح بزونی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌سره به "عه‌ره‌بیه نێت"ی ڕاگه‌یاند، هاووڵاتیان داواكاریان ئه‌وه‌یه كه حكوومه‌تی عێراقی چاوبخشێنێته‌وه به بڕیاره‌كانیدا و به‌رده‌وامی بدات به سیاسه‌تی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتیان.




