گه‌نجێكى مێرگه‌سۆر به‌سه‌ختى بریندار بوو

رێكار چۆمانى
له كاتى ده‌ستكاریكردنى ده‌مانچه گه‌نجێكى دانیشتوى شارۆچكه‌ى مێرگه‌سۆر به سه‌ختى زامدار ده‌بێت و هه‌ر ئه‌و كات ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه‌ى سۆران به(kdp.info) راگه‌یاند: گه‌نجێكى ته‌مه‌ن 25 ساڵانه كه‌دانیشتوى شارۆچكه‌ى مێرگه‌سۆره به‌ناوى (دڵدار عبدالله ئه‌حمه‌د) به‌هۆى ده‌سكاریكردنى ده‌مانچه گوله‌یه‌ك به‌رقاچى ده‌كه‌وێت و دواى هێنانى بۆ نه‌خۆشخانه‌ى سۆران و گرتنه‌به‌رى رێوشوێنى پێویست ، دواى ماوه‌یه‌كى كورت له‌به‌ر سه‌ختى برینه‌كه‌ى ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى ئیمرجینسى هه‌ولێرمان كرد




