٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

رێککەوتنێکی سێ قۆلی بۆ بەزیندوو هێشتنەوەی تاوانەکانی جینۆساید و بە ئەرشیف کردنی پاشماوەکانی جینۆساید ئیمزا کرا.

سەرچاوە: Rudaw

رێککەوتنێکی سێ قۆلی ئیمزا کرا بۆ بەزیندوو هێشتنەوەی تاوانەکانی جینۆساید و بە ئەرشیفکردنی پاشماوەکانی جینۆساید 

ئێوارەی دوێنێ 19/5/2012 لە دیوانی پارێزگاری سلێمانی بە ئامادەبوونی ئارام ئەحمد محەممەد، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفال کراوان و بەهرۆز محەممەد ساڵح، پارێزگاری سلێمانی و نوێنەری زانکۆی تیمپل لە فلادلیفیانی ئەمریکا، رێککەوتنێکی سێ قۆلی بۆ بەزیندوو هێشتنەوەی تاوانەکانی جینۆساید و بە ئەرشیف کردنی پاشماوەکانی جینۆساید ئیمزا کرا.

دوای ئیمزاکردنی رێککەتننامەکە وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفال کراوان بۆ میدیاکانی رایگەیاند  ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی پارێزگاری سلێمانی رێککەوتننامەیەکمان لەگەڵ زانکۆی تێمپلی فلادیفیای ئەمریکا بۆ زیندو هێشتنەوەی و ئەرشیفکردنی تاوانەکانی جینۆسایدی گەلی کوردستان ئیمزاکرد.

هەروەها گوتی" پڕۆژەکە لەلایەن پارێزگاری سلێمانی بودجەی بۆ دیاری کراوە و وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفال کراوان چاودێری دەکاو زانکۆی نابراویش جێبەجێ دەکات".

پڕۆژەکە بریتی دەبێ لە دیکۆمێنتکردنی پاشماوەی ئەنفال و کیمیاباران و رزگار بووانی جینۆساید و بە سیستەمکردنی زانیاری و ئەرشیف کردن و بە نێونەتەوەیی کردنێکی زانستیانەی ئەم پرۆسەیە.

ئارام ئەحمەد ئەو پڕۆژەی بە هەنگاوێکی گرنگ وەسف کرد لە رێگای بەنێو نەتەوەیی ناساندنی جینۆسایدی گەلی کوردستان هەروەک وەزارەتی شەهیدان کردویەتیە ئەولەویەتی کارەکانی.

پارێزگاری سلێمانیش لەلایەن خۆیەوە وێرای بە گرنگ وەسف کردنی ئەم تاوانە رایگەیاند کە پڕۆژەکە 9 مانگ دەخایەنێ وەکو پارێزگاری سلێمانی بودجەی بۆ پڕۆسەکە دیاری کردوە.

نوێنەری زانکۆی تێمپلیش لەلایەن خۆیەوە دوای ئەوەی راگەیاند کە ئاشنایەتی لەگەڵ ئەو تاوانانی دەرحەق بە کورد کراوە هەیە و راشیگەیاند کە پڕۆژەکەی ئەو زانکۆیە هاوکار دەبێ بۆئەوەی ئەو تاوانانەی کە دەرحەق بە کورد کراوە بە زیندویی وەکو جینۆساید بمێنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار