گومان له ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه د‌یڤید پاتریۆس ده‌كرێت

دواى ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ى سه‌رۆكى ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌مه‌ریكا گومان ده‌كرێت له‌كاتى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ى و كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكیش به‌دواداچوون ده‌كات.
به‌هۆى تێوه‌گلانى په‌یوه‌ندى سێكسى له‌گه‌ڵ "باولا برۆدویل" خاوه‌نى نووسینه‌وه‌ى یاداشته‌كانى د‌یڤید پاتریۆسى سه‌رۆكى ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌مه‌ریكا ده‌ستى له پۆسته‌كه‌ى كێشایه‌وه,باراك ئۆبامایى سه‌رۆكى ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكاش ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر داوایه‌كه‌ى سه‌رۆكى ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌مه‌ركیا نیشان دا,به‌ڵام سایته فه‌رمیه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و چاودێرانى سیاسى ئه‌و وڵاته گومانیان له كاتى ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ى پاتریۆس هه‌یه, چونكه پێیان وایه ئه‌و كاته‌ى هێرش كراوه‌ته‌سه‌ر باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له به‌نغازى ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌مه‌ریكى كه‌م ته‌رخه‌م بووه, بۆیه بڕیار وایه هه‌فته‌ى داهاتوو كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكا كۆبوونه‌وه‌یه‌كى داخراو له‌سه‌ر هێرش كردنه سه‌ر باڵیۆزى وڵاته‌كه‌ى له به‌نغازى ئه‌نجام بدات.
له‌چه‌ند ڕۆژى ڕابردوو لێپرسراوێكی باڵای ئیداره‌ی ئۆباما به تۆڕی هه‌واڵیCNN ی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند، ده‌زگای لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدڕاڵی ئه‌مریكا زانیاری پێگه‌یشتوه له‌سه‌ر تێوه‌گلانی پترایۆس سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ژنێك به‌ناوی باولا برۆدویل كه به‌شداریكردوه له‌نوسینه‌وه‌ی یاداشته‌كانی پترایۆس




