بانگهێشتی فه‌رمی موقته‌دا سه‌در ده‌كرێت بۆ توركیا

كۆمارى توركیا به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى بانگهێشتى سه‌ركردایه‌تى كوتله‌ى ئه‌حرار ده‌كات به‌مه‌به‌ستى به‌شدارى كردنیان له یادى دامه‌زراندنى كۆمارى توركیا سه‌ركردایه‌تى ئه‌و ڕه‌وته‌ش پشتڕاستى ئه‌و هه‌واڵه‌ده‌كه‌نه‌وه.
به‌هائه‌عره‌جى سه‌رۆكى كوتله‌ى ئه‌حرار سه‌ربه‌موقته‌دا سه‌در له‌به‌یان نامه‌یه‌كدا ڕاگه‌یاند كه به‌هۆى یادى دامه‌زراندنى وڵاته‌كه‌یانه‌وه كۆمارى توركیا به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى بانگهێشت نامه‌یه‌كى ئاراسته‌ى كوتله‌كه‌یان كردووه كه‌له‌ناو بانگهێشت نامه‌كه‌دا داواكراوه موقته‌داسه‌در به‌شداربێت له‌و یاده‌دا له‌و به‌یان نامه‌یه‌دا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو كه سه‌ردان كردنى ئه‌و شانده ده‌بێته هۆى نه‌مانى ئه‌و كێشانه‌ى كه به‌م دواییه له نێوان هه‌ردوو وڵات ڕوویدا".
جێگاى بیرهێنانه‌وه‌یه دواى سه‌ردانى ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه توركیا بۆ شارى كه‌ركووك حكوومه‌تى عێراقى ئه‌و سه‌ردانه‌ى به پێشێلكردنى سه‌روه‌رى عێراق له قه‌ڵه‌م دا‌و داواى لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌و سه‌ردانه كرد ئه‌وه‌ش ده‌سه‌ڵات دارانى ئه‌نقه‌ره‌ى نیگه‌ران كرد.




