به‌هۆى كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى فرۆكه‌یه‌كه‌وه 17 سه‌ربازى توركى ده‌كوژرێن

به‌هۆى كه‌وتنه خواره‌وه‌ى فرۆكه‌یه‌كى جه‌نگیغه‌وه ژماره‌یه‌كى زۆرى سه‌ربازى توركى ده‌كوژرێن و ده‌سه‌ڵات دارانى توركیاش هۆكارى كه‌وتنه‌خواره‌وه‌كه ئاشكراده‌كه‌ن.
"ئه‌حمد ئه‌یدن" حاكمى هه‌رێمى "سیرت"ى توركى ڕایگه‌یاند به‌هۆى خراپى كه‌ش و هه‌واى ناوچه‌كه‌یان فرۆكه‌یه‌كى جه‌نگى سوپاى توركیا ده‌كه‌وێته خواره‌وه له‌ئه‌نجامى ئه‌و كه‌وتنه‌خواره‌وه 17 سه‌ربازى توركى له‌ناویدا ده‌كوژرێن گوتى " فرۆكه‌كه له جۆرى (ته‌راز سیكورسكى) بووه له‌چیایى هیریكول له ناوچه‌ى به‌روارى _سه‌ربه هه‌رێمى سیرت كه‌وتۆته‌خواره‌وه".
هاوكات عبدلڵه گویل سه‌رۆكى توركیا ڕاگه‌یاند 17 سه‌ربازیان له هه‌رێمى سیرت كوژراون و لاشه‌كانیشان گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كى ئه‌و شاره.




