لەرلەمانی كوردستاندا هەوڵی نەهێشتنی جیاوازی دەرماڵەی قوتابیانی نێوان هەولێر و بەغداهەیە

بەمەبەستی هاوتاكردنی دەرماڵەی قوتابیانی زانكۆ و پەیمانگاكانی ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوری عێراق لەگەڵ پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان لیژنەیەكی پەیوەندیداری پەرلەمانی كوردستان ماوەیەكە سەرقاڵی كاركردنە و داوایەكی پێشكەش بە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كردووە.
عومەر نورەدینی ئەندامی پەلەمانی كوردستان لە لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا تایبەت بۆ(kdp.info) وتی" دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا فیدراسیۆنی رێكخراوە قوتابی و خوێندكارییەكان داوایەكیان پێشكەش كرد و یەكێتی قوتابیانیش پرۆژەیەكی تایبەتی پێشكەش بە لیژنەكەمان كرد بەمەبەستی هاوتاكردنی دەرماڵی قوتابیانی زانكۆو پەیمانگاكانی ناوەراست و باشوری عێراق، لیژنەكەمان ماوەیەكە سەرقاڵی كاركردنە بۆ ئەم کێشەیە بەتایبەت لە ماوەی رابردوودا لە پەرلەمانی عێراق یاسایەكی تایبەت بۆ ئەو مەبەستە دەركراوە. كەواتە دەبێت ئەو یاسایە هەموو قوتابییەكی عێراق بگرێتەوە بێ جیاوازی، بۆ ئەو مەبەستە نووسراومان ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كردووە.
نورەدینی وتیشی" پرۆژەكە پەیوەندی بە حكوومەتەوە هەیە، چونكە پابەندبوونی دارایی تێدایە و پێویستە حكوومەتی عێراقی بودجە بۆ هەرێمی كوردستانیش لەمبارەوە دابین بكات و ئێستا لەگەڵ وەزارەتی دارایی و خوێندنی باڵای كوردستان لە هەوڵداین بۆ یەكلایی كردنەوەی ئەو بابەتە.
هەولێر – بڕوا بەرزنجی




