. kdp.info زانیاری له‌سه‌ر به‌هه‌دەردانی پاره‌ی گرێبه‌سته‌كانی چه‌ك ئاشكرا ده‌كات

ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هیچ حسابێك بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ناكات، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو به داتا‌و ژماره‌وه گه‌نده‌ڵی به‌هه‌ده‌ردانی پاره‌ی گرێبه‌ستی چه‌كیان له‌لایه.
سیروان ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به kdp.infoی راگه‌یاند نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هیچ حسابێك بۆ په‌رله‌مانی عێراقی ناكات و ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێت په‌رله‌مان ته‌نها هه‌یكه‌لیه‌تێكه نه‌ك ده‌سه‌ڵاتی شه‌رعیی گوتی " نوری مالیكی سه‌ردانی ڕووسیای كردووه و گرێبه‌ستی چه‌كی واژۆكردووه، له‌كاتێكدا هیچ یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئاگاداری ئه‌و سه‌ردانه نه‌بوون یان باشتر له‌و باره‌وه قسه بكه‌ین، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران واژۆی چه‌ككڕینی له ڕووسیا كردووه".
گوتیشی " ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی بۆ كڕینی چه‌ك كراوه له ڕووسیا ناده‌ستوریه و حه‌سه‌ن جیهاد كه له‌لێژنه‌ی به‌رگی و ئه‌منی عێراقییه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئاماژه به‌وه ده‌كات لێژنه‌كه‌یان ئاگاداری ئه‌و سه‌ردانه‌ی مالیكی نه‌بووه، وێڕای ئه‌وه‌ش به‌شێكی زۆری كه‌سه نزیكه‌كانی نوری مالیكی له گه‌نده‌ڵی گلاون لەبەر ئه‌و گرێبه‌ستانه‌وه ".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو 195 ملیۆن دۆلار له نێوان مالیكی و كه‌سه نزیكه‌كانی به گه‌نده‌ڵییه‌وه به‌هه‌ده‌ر دراوە، له كاتێكدا ئه‌و ژماره‌یە ڕێژه‌یه‌كی یه‌كجار ترسناكه له به‌ده‌رخستنی گه‌نده‌ڵی.
هاوكات ئاژانسی "به‌غدادیه نیوز" له هه‌واڵێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه چه‌ند په‌رله‌مان تارێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران یاداشتێكیان ڕه‌وانه‌ی سه‌رۆكایەتی ئەنجوومەنی وه‌زیرانی عێراق كردووه له‌سه‌ر ئاشكراكردنی گرێبه‌سته‌كانی چه‌ك.
به‌كر و كارزان




