kdp.info زانیاری له‌سه‌ر گۆڕینی به‌شه‌خۆراك بۆ دراوی عێراق بڵاو ده‌كاته‌وه

بریكاری وه‌زیری دارایی عێراق ته‌واوی ورده‌كاری بڕیاری گۆڕینی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتیان ئاشكراده‌كات ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو به‌هۆی ئه‌و بڕیاره‌وه بودجه‌ی عێراقی كورت ده‌هێنێت.
فازڵ نه‌بی بریكاری وه‌زیری دارایی عێراق ده‌رباره‌ی بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له‌سه‌ر گۆڕینی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی هاوڵاتیان بۆ دراو به‌سایتی kdp.infoی ڕاگه‌یاند ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی گوایه له‌كڕینی خۆراك هه‌یه بۆ هاوڵاتیان ده‌بێت حكوومه‌ت باسی نه‌كات چاره‌سه‌ری بكات گوتی "كاتێك بڕیار دراوه كه له جێگای به‌شه‌خۆراكی هاووڵاتیان هه‌ركه‌سێك 15هه‌زار دیناری بدرێتێ ئه‌وه بڕیارێكی سه‌یره چونكه له ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نییه، ئه‌وه ده‌بێت به ڕاوێژ له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت ئه‌و بودجه‌یه‌ی هه‌یه به‌شی ئه‌و بڕه‌ده‌كات كه ڕایان گه‌یاندووه یاخود نا".
گوتیشی " ئه‌و بڕه‌پاره‌ی دانراوه بۆ به‌شه‌خۆراكی هاووڵاتیان نزیكه‌ی 12هه‌زار دینار بۆ هه‌رهاووڵاتیه‌كه تۆ كاتێك بڕیار ده‌ده‌یت بكرێته 25هه‌زار دینار ئه‌و كاته ده‌بێته توانی ئه‌و بودجه‌یه‌یی كه ئێستا به‌شه‌خۆراكی پێی ده‌كڕدرێت، ڕوونتر بڵێم ئێستا حكوومه‌تی عێراقی بڕی 5ترلیۆن دیناری بۆ كڕینی خۆراك داناوه كاتێك بڕیار ده‌درێت ئه‌و 12 هه‌زار دیناره بكرێته 25 هه‌زار دینار ئه‌و كاته له جێگای 5 ترلیۆن دینار عێراق پێویستی به 10 ترلیۆن دینار ده‌بێت ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی كورت هێنانی بودجه‌ی عێراقی".
فازڵ نه‌بی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو ئه‌م تێبینیه نه‌خراوه‌ته ناو ئه‌و داوایه‌یی كه له سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كراوه گوتی " بڕیاره‌كه سه‌ركه‌وتوونه‌بوو ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتوش بێت ده‌بێت ئه‌وه دابین كردنی بودجه بۆ ئه‌و زیاده‌یه له ده‌ست حكوومه‌ت ده‌رچووه و به‌ده‌ست ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه بۆیه بڕیاره‌كه له جێگای خۆیدا نه‌بووه".
به‌كر و كارزان




