٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەئەنجامی شەڕو ئاژاوەدا دانیشتوانی سەری كانی ڕوو لە توركیا دەكەن

سەرچاوە: KDP.info

بۆ ڕۆژی چوارەم دەچێت شەڕو پێكدادان لەشاری سەری كانی لەنێوان هێزەكانی سووریا و سوپای ئازاد بەردەوامەو هەواڵەكان وا ڕادەگەینن كەبەرپرسی ئەمنی سەربازی شاری سەری كانی لەو شەڕەدا كوژراوە.

لەلایەكی ترەوە سەرچاوەیەك لە یەكێتی ڕۆژنامەنووسانی كوردی لە سووریا باسی خراپی رەوشی مرۆیی ناو شارەكە دەكات بەجۆرێك نزیكەی 10000 كەس لەدانیشتوانی شارەكەو خەڵكی شارۆچكەی درباسیە روویان لەسنوورەكانی توركیا كردووەو دەسەڵاتدارانی توركیاش ڕێگای چوونە ژوورەوەیان پێداون.

لەلایەكی ترەوە لەرووی مەیدانییەوە لیژنەی ناوخۆی ئەنجوومەنی نیشتیمانی كوردی لەو شارە لەگەڵ ئەنجوومەنی ڕۆژئاوای كوردستان لەسەر دوور خستنەوەی شەڕ لەناوچە ئاوەدانەكان ڕێككەوتوون و تاوەكو ئێستاش شەڕێكی توند لەنێوان پاشماوەی هێزەكانی ڕژێمی سووریا لەناو شارەكە و سوپای ئازاد بەردەوامە و كۆمەڵێك لەگەنجانی شارەكە ئەركی پاراستنی ماڵ وموڵكی خەڵكی شارەكەیان گرتۆتە ئەستۆی خۆیان و هەوڵەكان بەردەوامن بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی كوردی بێ گوناح لەناو شارەكەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار