سه‌ماحه‌تی ئایه‌توڵڵا سه‌ید حوسێن سه‌در پرسه و سه‌ره‌خۆشی له سه‌رۆك بارزانی كرد به‌بۆنه‌ى كۆچی دوایی شێخ عه‌بدوڵڵا بارزانی
له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی دا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی؛ سه‌ماحه‌تی ئایه‌توڵڵا سه‌ید حوسێن سه‌در بۆ كۆچی دوایی خوای لێخۆشبێت شێخ عه‌بدوڵڵا بارزانی پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی سه‌رۆك بارزانی و خانه‌واده‌ی خوای لێخۆشبێت كرد و هیوای خواست كه خوای گه‌وره سه‌بووری به سه‌رۆك بارزانی و خانه‌واده‌ی خوای لێخۆشبێت بدات و دوایین خه‌میان بێت.
له‌به‌رامبه‌ریشدا سه‌رۆك بارزانی سوپاسی سه‌ماحه‌تی ئایه‌توڵڵا سه‌ید حوسێن سه‌دری كرد و هیوای سه‌ركه‌وتن و له‌ش ساخیی بۆ خواست.




