د.سه‌عید خۆشناو: چاوه‌ڕێى هاتنى شاندنى هاوپه‌یمانى نیشتیمانى ده‌كه‌ین

ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕاگه‌یاند گرفته‌سیاسیه‌كانى عێراق به‌شێك له پرۆژه یاساكانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقى په‌ك خستووه ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو چاوه‌ڕوانى هاتنى شاندێكى هاوپه‌یمانى نیشتیمانى ده‌كه‌ن بۆ كوردستان.
د.سه‌عید خۆشناو ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌رباره‌ى ئه‌و شانده‌ى كه وابڕیار بوو له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌دا سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن له‌م باره‌وه د.سه‌عید خۆشناو ئه‌ندامى لیستى هاوپه‌یمانى كوردستان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به kdp.infoڕاگه‌یاند هه‌رێمى كوردستان چاوه‌ڕوانى هاتنى ئه‌و شانده ده‌كه‌ن چونكه ده‌مانه‌وێت نییه‌تى خۆمان بۆ حكوومه‌تى عێراقى ئاشكرابكه‌ین و په‌یامێكیش بگه‌یه‌نینه ده‌سه‌ڵات دارانى حكوومه‌تى عێراقى به‌وه‌ى ده‌مانه‌وێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن گوتى " ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و شانده سه‌ردانى كوردستان بكه‌ن زۆر شت ڕوون ده‌بێته‌وه و زۆر گرفتیش له نزیكه‌وه تاوتوێ ده‌كرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه تائێستا هیچ هه‌ڵوێستێكى فه‌رمیمیان له‌باره‌ى سه‌ردانى شانده‌كه‌وه پێنه‌گه‌یشتووه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو به‌هۆى ئه‌و كێشانه‌ى له عێراق دروست بووه به‌شێكى زۆرى پرۆژه یاساكانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق په‌كیان خراوه گوتیشى " ئێستا ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران نازانێت له‌م دۆخه‌دا چى بكات له‌لایه‌ك كێشه‌كان سیاسیه و له‌لایه‌كى دیكه یاساییه".
كارزان هه‌ورامى




