به‌بێ گوێدانه به‌یان نامه‌یه‌كى تاڵه‌بانى نورى مالیكى مووچه‌ى هاشمى ده‌بڕێت

ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقى ڕایگه‌یاند تاریق هاشمى جێگرى سه‌رۆك كۆمارى عێراق له هه‌موو ئیمتیازێك و مافێكى پۆسته‌كه‌ى بێ به‌شكراوه,ئه‌وه‌ش ده‌خاته ڕوو كێشه‌كه‌ى به‌سیاسى كراوه.
به‌پێى هه‌واڵى ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كانى عێراق, سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئاگادارى ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌ى عێراقى كردۆته‌وه فشاربخه‌نه سه‌ر سه‌رۆك كۆمارى عێراق بۆ لادانى ته‌واوى ماف و ئیمتیازه‌كانى تاریق هاشمى جێگرى دووه‌مى سه‌رۆك كۆمار له‌م باره‌وه حه‌سه‌ن جیهاد ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به kdp.infoڕاگه‌یاند به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى تاریق هاشمى له پۆسته‌كه‌ى دوورخراوه‌ته‌وه و هیچ ئیمتیازێكى نه‌ماوه گوتى " خودى سه‌رۆك كۆمارى ڕاگه‌یاند كه سه‌رجه‌م ئیمتیازه‌كانى لێسه‌ندراوه‌ته‌وه". گوتیشى" هیچ پاساوێكیشى نه‌ماوه له‌مانه‌وه‌ى له پۆسته‌كه‌ى".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو " دادگاى باڵا بڕیاره‌كه‌ى داوه و هیچ حه‌سانه‌یه‌كیشى نییه بۆئه‌وه‌ى ئه‌و بڕیاره ڕه‌تبكرێته‌وه".
هاوكات حه‌مید پاڤێ ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نووێنه‌ران له لیستى هاوپه‌یمانى به kdp.infoى ڕاگه‌یاند بابه‌تى هاشمى یاساییه و سیاسیشى تێكه‌ڵ بووه و دواتر دادگایش كراوه بۆئه‌وه‌ى مافى به‌پۆسته‌كه‌یه‌وه نه‌مێنێت گوتى " به‌ڵام سه‌رۆك كۆمارى عێراق خۆى ڕاگه‌یاند كه هێشتا جێگرى سه‌رۆك كۆماره و نورى مالیكش قبوڵى نه‌كرد وتى (قبوڵى ناكه‌م) و فشارى خسته سه‌ر سه‌رۆك كۆمار و دواتر سه‌رۆك كۆمارى مووچه‌كه‌ى هاشمى ڕاوه‌ستاند .مالیكى به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستا و هه‌وڵى دا مووچه‌ى خزمووكه‌سه‌كانى ببڕێت, به‌ڵام دواتر سه‌رۆك كۆمار وتى( نه‌خێر ئه‌وه‌ى تۆمه‌ت باربێت ئینجا ده‌توانرێت مووچه‌ى ببڕێت) بۆیه پێیان ناخۆش بوو مالیكى ئه‌و فشاره‌ى به‌كارهێنا".
گوتیشى " بابه‌ته‌كه به‌سیاسى كراوه".
جێى باسه به‌پێى ژماره 4ى یاسایى تیرۆر تاریق هاشمى جێگرى دووه‌مى سه‌رۆك كۆمارى عێراق له‌لایه‌ن نورى مالكیه‌وه تۆمه‌تبار كراوه به‌وه‌ى ده‌ستى هه‌بووه له چه‌ند كرده‌یه‌كى تیرۆرستى له عێراق.
كارزان هه‌ورامى




