ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانى سه‌ردانى كۆمارى ئیسلامى ئێران ده‌كات

سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ت ڕاگه‌یاند ئه‌مڕۆ سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى كۆمارى ئیسلامى ئێران ده‌كات و ئه‌نجێنداى به‌رنامه‌كه‌ش ده‌خرێته‌ڕوو.سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ت به KDP.info ى ڕاگه‌یاند ئه‌مڕۆ 10/11/2012 نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى سه‌ردانى كۆمارى ئیسلامى ئێران ده‌كات, گوتى " سه‌رۆكى حكوومه‌ت چه‌ند ڕۆژێك له كۆمارى ئیسلامى ئێران ده‌مێنێته‌وه, ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ش جگه‌له باش كردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ردوولایه‌ن, له‌هه‌مان كاتدا ئامانج له‌سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆكى حكوومه‌ت پته‌وكردنى بواره‌كانى بازرگانیى و ئابوورییه‌كانى هه‌ردوولا ده‌بێت".
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو له‌گه‌ڵ شاندنى فه‌رمى سه‌رۆكى حكوومه‌ت چه‌ندین به‌رپرسى حكوومى هاوشانى ده‌بێت.ئه‌و سه‌رچاوه زیاتر زانیارى خسته‌ڕوو ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه له‌و سه‌ردانه‌دا نێچیرڤان بارزانى چاوى به گه‌وره به‌رپرسانى كۆمارى ئیسلامى ئێران ده‌كه‌وێت و سه‌ردانه‌كه‌ى چه‌ند ڕۆژێك ده‌خایه‌نێت.
به‌كر و كارزان




