حاجى ئۆمه‌ران.. تاكو ئێستا حكومه‌تى ئیران پابه‌ند به (24) كاتژمێر كردنى سنور نییه

به پێى ئه‌و پرۆتۆكۆله‌ى له كاتى به‌فه‌رمى بوونى ده‌روازه‌ى نێو ده‌وڵه‌تى حاجى ئۆمه‌ران –ته‌مه‌رچین، له‌لایه‌ن هه‌ردوو پارێزگارى هه‌ولێرو ورمێ واژۆى له سه‌ر كراوه، ئاڵوگۆرى بازرگانى و هاموشۆى گه‌شتیارى له‌و سنوره‌دا به شێوه‌ى (24) كاتژمێرى ده‌بێت، لێ دواى تێپه‌ر بوونى زیاتر له چوار ساڵ تاكو ئێستا ئێران پابه‌ندى ئه‌و بریاره نه‌بوو.
له‌م باره‌یه‌وه مه‌سعود باتێلى سه‌رپه‌رشتیارى كۆمه‌ڵگاى ده‌روازه‌ى نێو ده‌وڵه‌تى حاجى ئۆمه‌ران به (kdp.info) راگه‌یاند، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌كارى ته‌واوى بۆ به (24) كاتژمێركردنى سنور كردوه‌و چه‌ندین جاریش به مه‌به‌ستى جێبه‌جێكردنى ئه‌و خاڵه‌ى نێو پرۆتۆكۆلى واژۆكراو له گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانى گومرگى ته‌مه‌رچین ى ئێران كۆبوونه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وان تاكو ئێستا پابه‌ندى ئه‌و بریاره نه‌بوونه،
وتیشى، ده‌روازه‌ى سنورى حاجى ئۆمه‌ران – ته‌مه‌رچین، له ناوه‌راستى مانگى نیسانى ساڵى (2008) بوو به ده‌روازه‌یه‌كى نێو ده‌وڵه‌تى بازرگان و گه‌شتیارى نێوان هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئیسلامى ئێران، له كاتى به‌فه‌رمى كردنیشدا پرۆتۆكۆلێكى پێك هاتوو له (18) خاڵ له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ئێران واژۆى له سه‌ر كرا، به‌ڵام تاكو ئێستا بریارى به (24) كاتژمێرى كردى ئاڵوگۆرى بازرگانى نه‌كه‌وتۆته وارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
رێكار چۆمانى_حاجى ئۆمه‌ران




