ئیران رێگه به په‌رینه‌وه به پاسپۆرتى جۆرى (S) نادات

وێرایى وه‌رگرتنى فیزه له كونسوڵخانه‌ى ئێران له هه‌ولێر، به‌ڵام كار به‌ده‌ستانى گومرگى ته‌مه‌رچینى ئێران رێگه به گه‌شتیارانى هه‌رێمى كوردستان ناده‌ن كه له رێگه‌ى ده‌روازه‌ى سنورى نێوده‌وڵه‌تى حاجى ئۆمه‌ران به پاسپۆرتى جۆرى (s) له سنور بپه‌رنه‌وه و به‌م هۆیه‌شیه‌وه رۆژانه ژماره‌یه‌كى زۆرى گه‌شتیار دواى گه‌یشتنیان به ده‌روازه‌ى سنور به ناچارى ده‌گه‌رێنه‌وه.
له‌م باره‌یه‌وه نه‌قیب زرار حوسێن به‌رێوه‌به‌رى نیشینگه‌و پاسپۆرتى حاجى ئۆمه‌ران به (kdp.info) راگه‌یاند: تاكو ئێستا گه‌شتیارانى هه‌رێمى كوردستان به هه‌رسێ جۆرى پاسپۆرته‌كانى (ئه‌ى، جى، ئێس) ده‌یان توانى له رێگه‌ى ده‌روازه‌ى نێو ده‌وڵه‌تى حاجى ئۆمه‌ران_ته‌مه‌رچین، درێژه به گه‌شته‌كانیان بده‌ن، لێ وێرایى پێدانى فیزه به‌و گه‌شتیارانه‌ى هه‌ڵگرى پاسپۆرتى جۆرى (ئێس)ن له كونسوڵخانه‌ى ئێران له هه‌ولێر، ماوه‌یه‌كه كار به‌ده‌ستانى گومرگى ته‌مه‌رچینى ئێران زۆر جار ئه‌و گه‌شتیارانه ده‌گێرنه‌وه.وتیشى تاكو ئێستا به شێوه‌یه‌كى فه‌رمى له‌لایه‌ن ئێران ئاگادار نه‌كراوینه‌ته‌وه كه رێگه به‌و گه‌شتیارانه نادرێت كه هه‌ڵگرى پاسپۆرتى جۆرى ئێسن.




