به‌یاننامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 20 ساڵه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان
خه‌ڵكی كوردستانی عیراق 20 ساڵ پیش ئێستا له‌ده‌نگدانێكی دیموكراتی و بێوێنه له‌مێژووی خۆیدا یه‌كه‌مین په‌رله‌مانی كوردستانی هه‌ڵبژارد، به‌م هه‌نگاوه‌ش كوردستانی عیراق پێی نایه قۆناغێكی تازه‌وه له‌ژیانی سیاسی و دامه‌زراوه‌یی خۆیدا و بووه خاوه‌نی په‌رله‌مانێك كه‌زاده‌ی ئیراده‌ی ئازادی هاووڵاتیانی كوردستان بوو.
حكومه‌تی هه‌رێم وێرای پیرۆزبایی كردن له‌هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان به‌م بۆنه نیشتمانیه‌وه، جارێكی تر دووپاتی ده‌كاته‌وه ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ی تائێستا له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی كوردستان و عیراق بۆ گه‌له‌كه‌مان وه‌دیهاتوون، زاده‌ی راپه‌ڕینی خه‌ڵك و هه‌ڵبژاردنی ئه‌و په‌رله‌مانه بوون كه ئێستا له‌م هه‌لومه‌رجه هه‌ستیاره‌شدا نوێنه‌رایه‌تی ئیراده‌ی گه‌ل ده‌كات به‌هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه به‌ئاراسته‌ی قوڵكردنه‌وه‌ی دیموكراسی و خۆشگوزه‌رانی و فیدراڵی له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو عیراقدا، بۆیه به‌ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كی ده‌زانێت سه‌ره‌ڕای جیاوازی و ناكۆكیه‌كان، له‌م دۆخه هه‌ستیاره‌شدا له‌ژێر چه‌تری ئه‌م په‌رله‌مانه‌دا به‌یه‌كه‌وه كاربكه‌ین بۆ زیاتر گه‌شه‌پێدان و به‌هێزكردنی ئه‌زموونه‌كه‌مان و چاره‌كردنی كێشه‌و كه‌موكورتیه‌كانی، بۆ ئه‌وه‌ی له‌داهاتووشدا بتوانین یه‌ك ده‌ست به‌رامبه‌ر هه‌ر ئه‌گه‌ر و رووبه‌روبونه‌وه‌یه‌ك بوه‌ستینه‌وه‌و له‌قازانجی میلله‌ته‌كه‌مان
سه‌رمایه‌گوزاری بكه‌ین.
په‌رله‌مانی كوردستان جگه له‌وه‌ی گوزارشتی ئیراده و بڵنگۆی ئازادی خه‌ڵكی كوردستانه، له‌ماوه‌ی 20 ساڵی رابردوو، سه‌ره‌ڕای ئاسته‌نگ و گرفته‌كان، توانی بنه‌مایه‌كی قانوونی گرنگیش بۆ وڵاته‌كه‌مان فه‌راهه‌م بكات و چه‌ندین قانوون و بڕیار بۆ رێكخستنی ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و فه‌رهه‌نگی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربكات، كه ئه‌مانه جێگه‌ی ده‌ستخۆشین.
له‌م یاده‌دا حكومه‌تی هه‌رێم نه‌ك ئاماده‌ی هه‌موو هاریكاری و هه‌ماهه‌نگیه‌ك له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رده‌بڕێت، به‌ڵكو بڕوای وایه ئه‌مه تاكه رێگایه‌كه بۆ گه‌شه‌پێدانی دۆخی حوكمڕانی له‌قازانجی خه‌ڵك و وه‌دیهێنانی هه‌موو ئاوات و داخوازیه‌كانیشیان و پاراستنی دیموكراسی و فره‌یی و ئازادی كه‌له‌هه‌رێمی كوردستاندا به‌رقه‌رارن.
دووباره ئه‌م یاده پیرۆزه نیشتمانیه له‌هه‌موو هاونیشتمانیانی كوردستان پیرۆز ده‌كه‌ین
حكومه‌تی هه‌رێمی كورستان
2012/5/19




