شاندی كۆماری ئەرمەنستان كۆتایی بەسەردانەكەی بۆ هەرێمی كوردستان هێنا

دوێنێ شاندێكی كۆماری ئەرمەنستان بەسەرۆكایەتی ئارمین كیفۆر كیان جێگری سەرۆك وەزیران و سیركۆ كرابیتیان وەزیری كشتوكاڵ و دیرنیك دۆمانیان وەزیری تەندروستی و بریكاری وەزیری دەرەوە و باڵیۆزی ئەرمەنستان لە عیراق و ژمارەیەك لە بریكاری وەزارەتەكانی ئەرمینیا و بازرگان و پیاوانی كاری ئەم وڵاتە سەردانی هەرێمی كوردستان كرد.
شاندی كۆماری ئەرمەنستان لەگەڵ هەر یەك لە بەرێزان مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبووە، هەروەها هەر ئەمڕۆ لە درێژەی سەردانەكەی بۆ هەرێمی كوردستان شاندی كۆماری ئەرمەنستان لەگەل هێرش موحەڕەم سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان كۆبووە ، داواتر بە یاوەی نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر سەردانی قەڵای دێرینی هەولێری كرد و گەرانێك به نێو ئەم شوێنوارە دێرنەدا كرد.
پاشان شاندی ناوبراو سەردانی پارێزگای هەولێری كرد و لەگەڵ نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر و چەند بەرپرسی دیكەی لە پارێزگا كۆبونەوەیەك سازكرد.دوای ئەم دیدار و كۆبونەوانە شاندی كۆماری ئەرمەنستان بەسەرۆكایەتی ئارمین كیفۆر كیان جێگری سەرۆك وەزیران كۆتایی بەسەردانەكەی بۆ هەرێمی كوردستان هێنا و لە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە لەلایەن فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەرەو وڵاتەكەیان بەرێكرا.




