سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی كۆماری ئه‌رمینیا ده‌كات

به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له به‌رێز ئارمین كیفور كیان جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی كۆماری ئه‌رمینیا و شاندێكی یاوه‌ری.له دیدارێكدا ، سه‌رۆك بارزانی وێرای به‌خێرهێنانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی كۆماری ئه‌رمینیا و شاندی یاوه‌ری ، مێژووی هاوبه‌شی هه‌ر دوو گه‌لی كوردستان و ئه‌رمینیای خسته‌ڕوو و هیوای خواست په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ر دوولا له هه‌موو بواره‌كاندا په‌ره‌بستێنێت و له‌مروه‌وه ئاماده‌یی هه‌رێمی نیشاندا بۆ هه‌ماهه‌نگی كردنی ته‌واو به مه‌به‌ستی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و هاتنی سه‌رمایه‌داران و وه‌به‌رهێنه‌رانی ئه‌رمه‌نی بۆ هه‌رێمی كوردستان .
له لایه‌ن خۆیه‌وه جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی كۆماری ئه‌رمینیا وێرای گه‌یاندنی سڵاوی هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆك په‌رله‌مانی ئه‌رمینیا ، پوخته‌یه‌كی له باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش كرد كه له پێناو دروستكردنی پردێكی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و ئه‌رمینیا له هه‌موو بوارێكدا به تایبه‌تیش كه هه‌رێمی كوردستان نموونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووی گه‌شه‌كردنه له ناوچه‌كه و ئه‌و سه‌قامگیریه و ئاوه‌دانیه‌شی مایه‌ی راكێشانی وڵاتان و سه‌رمایه‌دارانه بۆ ئه‌وه‌ی كاری وه‌به‌رهێنان بكه‌ن و به‌شداری له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی بكه‌ن




