سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له شاندێكی كه‌نیسه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كات

به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له شاندێكی كه‌نیسه‌كانی ئه‌مریكا به سه‌رۆكایه‌تی كاردینال مه‌كارك.له دیدارێكدا ، كاردینال مه‌كارك مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی شاندی ناوبراو بۆ هه‌رێمی كوردستان روونكرده‌وه كه ئاگاداربوونه له ره‌وشی مه‌سیحیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به گشتی و ئه‌و مه‌سیحیانه‌ی كه به هۆی كاری تیرۆرییه‌وه له ناوچه‌كانی دیكه‌ی عیراق روویان له هه‌رێم كردووه و سوپاسی حكومه‌ت و گه‌لی كوردستانی كرد بۆ ئه‌و بایه‌خه‌ی كه هاوڵاتیانی مه‌سیحی و ئاواره مه‌سیحیه‌كان ده‌یده‌ن و رایگه‌یاند كه هه‌رێمی كوردستان له‌م رووه‌وه نموونه‌یه‌كی جوانی پێشكه‌ش به جیهان كردووه ، بۆیه شایه‌نی رێزگرتن و بایه‌خدانی گه‌لی ئه‌مریكان.
سه‌رۆك بارزانی ، وێرای خۆشحاڵی ده‌ربڕین به سه‌ردانی شانده‌كه رایگه‌یاند كه فه‌رهه‌نگی گه‌لی كوردستان فه‌رهه‌نگێكی كراوه‌یه و هه‌موو پێكهاته‌كانی به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه ده‌ژین و چاره‌نووسی هه‌ر هه‌مووانیش به‌یه‌كه‌وه گرێدراوه و مافی هه‌ر تاكێكی ئه‌و كوردستانه‌ش له سه‌ر بنچینه‌ی هاوڵاتی بوون زامن كراوه و هیچ جیاوازییه‌كیش له نێوان هاوڵاتیه‌ك و هاوڵاتیه‌كی دیكه‌دا ناكرێ و به پێی یاساش ژیانی هاوڵاتیانی هه‌رێم رێك خراوه




