شیلان خانەقا: نوێنەرایەتی بازرگانی میرنشینی دوبەی لە ساڵی 2013 دا لە هەرێمی كوردستان دەکرێتەوە

پاش گەیشتنی شاندی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی سینان چەلەبی وەزیری بازرگانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و ژمارەیەك لە راوێژكارانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم، بە مەبەستی بەشداریكردنیان لە كۆنفرانسی ئابوری هەرێمی كوردستان بۆ میرنشینی دوبەی ،كە بەهەماهەنگی نوێنەرایەتی بازرگانی هەرێم لە ئیمارات و ژووری بازرگانی دوبەی ساز كرابوو، كۆنفرانسەكە بە بەشداری ژمارەیەكی زۆر لە نوێنەرانی فەرمی و سەرۆكی ژورە بازرگانی و پیشەسازییەكانی میرنشنی دوبەی و ژمارەیەكی زۆر لە گەورە كۆمپانیا جیهانییەكان بەرێوەچوو.
لەو بارەیەوە شیلان خانەقا نوێنەری بازرگانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە دەوڵەتی ئیمارات رایگەیاند:" كۆنفرانسە كە لە ژوری بازرگانی و پیشەسازی میرنشینی دوبەی بەرێوەچوو كە ساڵانە میرنشینی دوبەی سازی دەكات بۆ ئەو وڵاتانەی تازە پێشكەوتوون لە بواری وەبەرهێناندا.
ناوبراو راشیگەیاند:" لە كۆنفرانسەكەدا عبد الرحمن سیف لغریر سەرۆكی ژوری بارزگانی و پیشەسازی میرنشینی دوبەی لە وتەیەكیدا، كردنەوەی نوێنەرایەتی بازرگانی میرنشینی دوبەی لە ساڵی 2013 دا لە هەرێمی كوردستان راگەیاند. و ئاماژەی بەوەش دا كە ،ئێمە نوێنەرایەتی بازرگانیمان لە زۆر وڵات كردۆتەوە و بۆ كردنەوەی ئەو نوێنەرایەتیەش لە كوردستان دەستمان كردووە بە كارەكانی و ئامانجیشمانە ئەو نوێنەرایەتییە بكەینەوە، بەو پێیەی كوردستان ئێستا ئەوە بەدی دەكرێت ئایندەی زۆر روونەو ئەمەش هاندەری ئێمەیە تا روی تێبكەین ونوێنەرایەتی بازرگانیمان لە و هەرێمە هەبێت ، ئەمە جگە لەوەی ئێستا هاوكار و یارمەتی كوردستان دەدەین لە رێگەی ئەزموونی كارمانەوە وە دڵنیاشین كوردستانیش سودی دەبێت لە داهاتوودا بۆ ئێمە .
شیلان خانەقا ئەوەشی باس كردكە :"لە درێژەی وتەكانی دا سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشە سازی دوبەی ئەوەشی راگەیاندكە :" ئامانجیشمان لە كردنەوەی ئەو نوێنەرایەتیە لە كوردستان ،بریتی یەلە ناسینی زیاتری كوردستان و لە نزیكەوە و ئاشنابوونمان بە بواری وەبەرهێنان و بازرگانی كردن تیایدا و پەیوەندییە بازرگانییەكانیشمان زیاتر پەرە دەستێنێت ،بەجۆرێك لە رابردوودا ئێمە زانیارییەكی ئەو تۆمان نەبوو دەربارەی بازرگانی و بواری وەبەرهێنانی كوردستان ،بەڵام یەكێك لە كارە گرنگەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بریتی بوو لە كردنەوەی نوێنەرایەتی بازرگانی خۆی لە دەوڵەتی ئیمارات و ئێمە لە رێگەی سەركەوتووی و ئەكتیفی و كار و چالاكی یەكانی ئەو نوێنەرایەتیەوە توانیمان ئەزموون و ناسینی زیاتر پەیدا بكەین بەرامبەر بەهەرێمی كوردستان. بۆیە ئامانجمانە بچینە كوردستان .
هەروەها سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشە سازی دوبەی راشی گەیاند:" ئێمە قەبارەی ئاڵو گۆرمان لە گەڵ تەواوی دەوڵەتی عێراق ،لە ماوەی 6مانگی رابردوودا لە 14% بووە ،بە كردنەوەی ئەو نوێنەرایەتییە بازرگانییە لە كوردستان بێگومان ئەو رێژەیە زۆر زیاتر دەبێت ،ئەمە جگە لەوەی دەرفەتی زیاتری تریشمان دەبێت بۆ بواری وەبەر هێنان و كۆمپانیاكانمان بەرینە كوردستان .
خانەقا ئەوەشی گوت كە :" لە میانی كۆنفرانسی ئابوری كوردستان دان لە لایەن ئامادەبووانەوە ، باس لە هۆكاری پەرەسەندنە ئابوریەكانی كوردستان كراو لە لای خۆشیەوە سینان چەلەبی وەزیری بازرگانی حكومەتی هەرێمی كوردستان هۆكاری پێشكەوتنەكانی بۆ باری ئارامی گێرایەوە كە بووەتە هۆكاری سەركەوتن و بەرچاوی وڵاتان تا بێن وەبەر هێنان و بازرگانی لە كوردستان بكەن .




