لەهەولێر گردبوونەوەیەكی جەماوەری بۆپاڵپشتی كوردانی باكوری كوردستان بەڕێوەچوو
__2012_11_08_h21m13s12__GH.jpg)
بەمەبەستی پاڵپشتی كردنی كوردانی باكوری كوردستان(توركیا) كە چەندین رۆژە خۆنیشاندان بۆ پشتگیریكردنی مانگرتنی زیندانییە سیاسییەکانی كورد، لەو وڵاتە ئەنجام دەدرێت ئەمڕۆ لە هەولێری پایتەختدا گردبوونەوەیەكی جەماوەری ئەنجامدرا.
سیروان گەردی وتەبێژی فیدراسیۆنی رێكخراوە ناحكومییەكانی كوردستان بۆ(kdp.info) گوتی "فیدراسیۆنی رێكخراوە ناحكومییەكانی كوردستان كە نوێنەرایەتی زیاتر لە 100 رێكخراو و كۆمەڵەو سەنتەر دەكات، بە هاوكاری لەگەڵ رێكخراوەكانی قوتابیان و خوێندكاران و لاوان زیاتر لە 20 پارتی سیاسی پێویستمانزانی گردبوونەوەیەكی جەماوەری لە بەردەم پاركی شانەدەری شاری هەولێر ئەنجام بدەین، كە ژمارەیەكی بەرچاویش لە هاووڵاتیان ئامادەیی بوون بەمەبەستی دووپاتكردنەوەی پاڵپشتی شاری هەولێر بۆ كوردانی باكوری كوردستان.
گەردی گوتیشی" ئەو گردبوونەوەیە درێژەپێدەری كۆبوونەوەی رێكخراوەكان بوو لەگەڵ پارتە سیاسییەكانی كوردستان، كە لەچەند رۆژی رابردوودا ئەنجامدرا و لەمیانەی ئەو گردبوونەوەیەدا چەند داواكاریەك کە مافی هەر تاكێكە وەكو خوێندن بە زمانی كوردی چەندین مافی تر پێشكەش بە لایەنەكانی پەرلەمان و حكومەت کرا، تاوەكو لە رێگەی ئەوانیشەوە پێكشەش بە بەرپرسانی حکوومەتی توركیا بكرێت.
هەولێر- بڕوا بەرزنجی




