راگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان له‌ساڵیادى یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنى ئازادى په‌رله‌مانى له كوردستاندا
له‌بیره‌وره‌ى 20ه‌مین ساڵه‌ى ئه‌نجامدانى یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنى دیموكراتیانه له‌هه‌رێمى كوردستان كه خه‌ڵكى كوردستان له پرۆسیه‌كى دیموكراتیانه‌ى بێوێنه‌دا، گه‌له‌كه‌مان له‌رۆژى 19/5/1992 سه‌ربه‌ستانه ده‌نگیان به هه‌ڵبژاردنى یه‌كه‌مین په‌رله‌مانى كوردستاندا، كه دواتر حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى دامه‌زراند، گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م خه‌ڵكى كوردستان وخانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان ده‌كه‌ین.
له‌وساوه تاوه‌كو ئه‌مرۆ هه‌لومه‌رجى سیاسی سه‌رگۆڕه‌پانى كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه گۆڕانكارى گه‌وره‌ى له‌كایه سیاسی و ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى و هه‌موو كایه‌كانى تر هێناوه‌ته كایه، هه‌رێمى كوردستان له‌سایه‌ى په‌یڕه‌وكردنى سیاسه‌تێكى حه‌كیمانه توانى قۆناغه سه‌خته‌كان ببڕِێ وهه‌نگاوى سه‌ركه‌وتوو بنێ به‌ره‌و بنیاتنانى سیستمى دامه‌زراوه‌یی وداموده‌زگاكانى وكۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى، و كار بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى خاكى سوتماك و وێرانه‌ى خۆى بكات، ئێستاش له‌هه‌موو كات زیاتر پابه‌ندبوون به‌پرنسیپه سه‌ره‌كیه‌كانى شه‌راكه‌ت وجێبه‌جێ كردنى ده‌ستورى هه‌میشه‌یی عیراق دووپات ده‌كاته‌وه، كه په‌رله‌مانى كوردستان بیست ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ویه‌كلایه‌نه بۆ رێكخستنى په‌یوه‌ندیه‌كانى خۆى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عیراق، جاڕى فیدرالى راگه‌یاند، له‌و كاته‌ى كه هه‌رێمى كوردستان نیمچه سه‌ربه‌خۆ بوو، به‌ڵام به‌ئیراده‌ى نوێنه‌رانى گه‌لى كوردستان بڕیارى پێكه‌وه ژیانى له‌عیراقێكى دیموكرات و فیدراڵ دا، له‌دواى رووخانى رژێمى دیكتاتۆرى وئازادكردنى عیراق، فیدرالیه‌ت ودامه‌زراوه شه‌رعیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان وبه‌شێكى به‌رچاوى ده‌سكه‌وته‌كانى گه‌له‌كه‌مان له‌ده‌ستورى هه‌میشه‌یى عیراق ئیقرارو جێگیركران، كه زیاتر له‌سه‌دا هه‌شتاى خه‌ڵكى عیراق ده‌نگیان پێ دا، بۆ ئه‌وه‌ى به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دیكتاتۆریه‌ت له‌عیراقى نوێ سه‌رهه‌ڵنه‌داته‌وه.
له‌ساڵیادى دامه‌زراندنى یه‌كه‌مین په‌رله‌مانى كوردستان، سه‌ره‌ڕاى تێبینیه‌كان، سه‌رفرازین ده‌بینین ره‌وشی سیاسی و ته‌شریعى ، هه‌نگاو و قۆناغى گه‌وره‌ى بڕیوه، دواى سێ خولى هه‌ڵبژاردن، كاروئه‌داى په‌رله‌مانى چۆته پێشه‌وه، ئه‌مڕۆ سه‌كۆى په‌رله‌مان بۆته بڵندگۆى ئازادانه‌ى سه‌رجه‌م پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى وئایینی وقه‌واره سیاسیه‌كانى كوردستان، كه هه‌ریه‌كه‌یان به‌گوێره‌ى قه‌باره‌ى خۆى، وده‌نگى میلله‌ت نوێنه‌رایه‌تیان هه‌یه.
جێى خۆشحاڵیه كه‌ئه‌مڕۆ ئافره‌تان وژنان به 43 ئه‌ندام به‌شدارى له‌ژیانى په‌رله‌مانى ده‌كه‌ن، كه‌ئه‌مه‌ش رێژه‌یه‌كه به‌رچاوه له‌چاو ولاتانى ناوچه‌كه و جیهان.
له 20 ساڵى رابردوودا په‌رله‌مانى كوردستان سه‌دان یاسا‌و بریارى جۆراور جۆرى له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانى ژیانى سیاسى وكۆمه‌ڵایه‌تى ویاسایى ودادوه‌روى ده‌ستوورى وئابوورى وفه‌رهه‌نگی وئاوه‌دانى و وخزمه‌تكردنى كه‌سوكارى شه‌هیدان و سه‌رجه‌م چین وتوێژه‌كانى كۆمه‌ڵ ده‌ركردووه، یه‌كیكى تر له‌وسه‌ربه‌رزیانه‌ى كه‌په‌رله‌مان ئه‌نجامیداوه، نووسینه‌وه وپه‌سه‌ندكردنى ره‌شنووسى پرۆژه‌ى ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستان بوو. كه‌هیوادارین به‌هاوكارى وهه‌ماهه‌نگى سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌كانى كوردستان بخرێته ریفراندۆمى جه‌ماوه‌ریه‌وه.
بۆ داهاتووى په‌رله‌مانى كوردستان به‌رنامه و كارى مه‌زن له‌به‌رده‌م دایه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین ساڵ به ساڵ په‌ره به كار وئه‌داى په‌رله‌مانى كوردستان بده‌ین، كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان به‌شێوه‌یه‌ك هه‌موار بكرێته‌وه كه له‌گه‌ڵ ئه‌رك و رۆڵى په‌رله‌مان له‌م قۆناغه نوێیه‌دا بگونجێت، له‌سه‌ر بنه‌ماى راوێژروراگۆرینه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م فراكسیۆن وپێكهاته‌كانى ناو په‌رله‌مان. كارده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ى بره‌و به‌پرۆسه‌ى دارشتنى یاسا‌و بریاره‌كان بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ى خه‌باتى په‌رله‌مانى له‌هه‌رێمى كوردستان به‌سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموونى ووڵاتانى دیمو‌كراتى پێشكه‌وتوو بچێته پێشه‌وه.
كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى لیژنه‌كانى په‌رله‌مان چالاكانه‌تر له‌جاران چاودێرى وبه‌داوداچوون بۆ كاره‌كانى حكومه‌ت بكه‌ن، بودجه‌ى هه‌ریم ساڵ به‌ساڵ به‌شه‌فافی وكراوه‌یى زیاتره‌وه گفتوگۆى له‌سه‌ر بكریت وله‌واده‌ى خۆى په‌سه‌ند بكرێت، هه‌وه‌ڵ ده‌ده‌ین له‌ئاستى قوربانیدانى گه‌لى كوردستان وئه‌و متمانه‌یه بین كه گه‌له‌كه‌مان به‌په‌رله‌مانیان به‌خشیووه.
دلنیاتان ده‌كه‌ین له‌هه‌موو كێشه‌وپرسه چارنه‌ووسازه‌كاندا، كه‌په‌یوه‌ندى به‌ئێستاو ئایینده‌ى گه‌له‌كه‌مان هه‌بیت، په‌رله‌مانى كوردستان دوا مه‌رجه‌عى بریاردان ده‌بێت. دووباره پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ى خه‌ڵكى كوردستان و خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان و هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین.
نه‌مرى بۆ شه‌هیدان
سڵاو له‌گیانى پاكى شه‌هیدانى راپه‌رین
سڵاو له‌گیانى پاكى ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى له‌خوله‌كانى په‌رله‌مان دا به‌و په‌ڕى له‌خۆبوردوویى ئه‌ركه‌كانى خۆیان راپه‌راند.
سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان




