لە شاری سلێمانی سەرۆک مام جەلال پێشوازی کرد لە بەرێز نێچیرڤان بارزانی

پێشنیوەرۆی ئەمرۆ پێنجشەممە(8/11/2012) سەرۆک مام جەلال لە شاری سلێمانی پێشوازییەکی گەرمی کرد لە بەرێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان .
لە دیدارێکی دۆستانەی گەرموگوردا بیرورا ئاڵۆگۆر کرا دەربارەی بارودۆخەکانی عیراق و هەرێمی کوردستان و ووڵاتانی دەوروبەر و چۆنیەتی زاڵبوون بە سەر کێشەو گرفتە هەڵپەسێردراوەکان .
هەر لە دانیشتنەکەدا پەرەپێدانی هەماهەنگیی و هاوکاری نێوان لایەنە سیاسییەکان و بەهێزکردنی ناوماڵی کورد تەئکیدی لێکرایەوە ، بە تایبەتیش گەشەپێدانی هاوپەیمانیی ستراتیژی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کە زۆر پێویستە بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و پاراستن و پەرەپێدانی دەستکەوتەکان .
بیرورا و تێروانینی هەردوولاش بۆ هەموو مەسەلە باسکراوەکانی دیدارەکە وەکو یەک بوو .




