قادر حه‌سه‌ن : هه‌فته‌ى داهاتوو لیژنەی په‌رله‌مان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ى تۆپباران كردنى سنوره‌كان كۆده‌بێته‌وه

ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان نیگه‌رانى خۆى له‌سه‌ر تۆپ بارانى سنوره‌كانى كوردستان ده‌رده‌بڕێت و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات هه‌فته‌ى داهاتوو په‌رله‌مانى كوردستان له‌و باره‌وه كۆده‌بێته‌وه.
قادر حسێن قادر ئه‌ندامى لێژنه‌ى ناوخۆى و ئاسایش له په‌رله‌مانى كوردستان به kdp.infoى راگه‌یاند وه‌كو لێژنه‌ى ناوخۆى و ئاسایش و ئه‌نجومه‌نه خۆجێیه‌كان له‌په‌رله‌مانى كوردستان نیگه‌رانى خۆیان ده‌رده‌بڕن له‌سه‌ر تۆپبارانى كردنى سنوره‌كانى كوردستان گوتى " له‌و باره‌وه هه‌فته‌ى داهاتوو په‌رله‌مانى كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى تایبه‌ت ئه‌نجام ده‌دات و دواى ڕه‌زامه‌ند بوونى سه‌رۆكى په‌رله‌مان به‌شێوه‌یه‌كى مه‌یدانى سه‌ردانى ناوچه تۆپباران كراوه‌كان ده‌كه‌ین ".
گوتیشى" مه‌سه‌له‌ى تۆیپارانه‌كانى سنورى كوردستان شتێكه چاره‌سه‌رى ته‌نها به لێژنه‌ى ئاسایش له‌په‌رله‌مان ناكرێت ئه‌و بابه‌ته كارێكى گه‌وره‌ى ده‌وێت و ده‌بێت چاره‌سه‌رى نێوده‌وڵه‌تى و هه‌رێمایه‌تیشى بۆ بكرێت، به‌ڵام له هه‌وڵه‌كانى خۆشمان ده‌سته‌وه‌ستان نابین ".
به‌كر و كارزان




