وەفدێکى لێژنەى کشتوکاڵ و ئاودێرى بە دواداچوون بۆ دواکەوتنى چەند پرۆژەیەک دەکەن

سەعات 10ى سەرلەبەیانى ئەمرۆ 8/11/2012 وەفدێکى لێژنەى کشتوکاڵ و ئاودێرى لە پەرلەمانى کوردستان بە سەرۆکایەتى سالم تۆما جێگرى سەرۆکى لێژنە و بە ئامادەبوونى کاوە حمەدئەمین و شۆرش سیدمجید سەردانى وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاویان کرد و لەگەڵ د. سیروان بابان وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو و بەرێوەبەرە گشتیەکانى پلان و زەوى و زار و کشتوکاڵ و سامانى ئاژەڵ و کاروبارى یاسایی کۆبوونەوە.
مەبەستى سەردانەکەى شاندى لێژنەى کشتوکاڵ و ئاودێرى بریتى بوو لە بەدواداچوون بۆ پرۆژەى بەخێوکردنى مانگا لەدەشتى شەمامک کە دوای ئەوەى لە 1/10/ 2012 لەلایەن لێژنەکەوە سەردانیان کرابوو ، لە ئێستادا قۆناغەکانى جێبەجێکردنى دواکەوتووە و لەلایەن کۆمپانیاى نورى میسریەوە جێبەجێدەکرێت ، پاشان باسیان لە قۆناغەکانى پرۆژەى بەراوکردنى دەشتى شەمامک کرد ولە هۆکارەکانى دواکەوتنى پرۆژەکانیان کۆڵیەوە .
لەلایەن خۆشیانەوە وەفدى لێژنەى کشتوکاڵ و ئاودێرى لە پەرلەمانى کوردستان بریاریاندا بۆ ئەم مەبەستە سەردانى دەستەى وەبەرهێنان بکەن و بیخەنە بەرنامەى کارى کۆبوونەوەى لێژنەکەیان.




