٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هاوپەیمانی کوردستانی : بەبێ تەوافوقی سیاسی نابێت هیچ بریارێک پەسند بکرێت

سەرچاوە: KDP.info

لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەری فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان ( kdp.info ) قاسم محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر لیستی هاوپەیمانی کوردستانی رایگەیاند : ناکرێت هیچ بڕیارێکی گرنگ دوور لەتەوافوقی سیاسی نێوان لایەنە عێراقییەکان پەسند بکرێت چونکە سەرجەم بڕیارەکان پەیوەستن بەژیانی خەڵک بەتایبەتی ئەو بڕیارانەی کەپەیوەندیدارن بە پارتە سیاسییەکان یان ئەوانەی پەیوەندیان بە دادگای ئیتیحادی و لێبووردونی گشتیەوە هەیە .

هەروەها قاسم ئاماژەی بەوەش کرد کە تەوافوقی سیاسی نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراق مەرجێکی گرنگە بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی سیاسی عێراق و دواتر بەناوەرۆکی سەرکەوتنی ئەزموونەکە بەپێچەوانەشەوە بڕیاڕەکان هەرەس دێنن

هەواڵی پەیوەندیدار