فازڵ به‌شاره‌تى :خه‌ڵكى هه‌ڵه‌بجه چاوه‌ڕوانى نێچیرڤان بارزانى ده‌كه‌ن

ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان ڕاگه‌یاند خه‌ڵكى شارى هه‌ڵه‌بجه چاوه‌ڕوانى سه‌ردانى سه‌رۆكى حكوومه‌ت ده‌كه‌ن, ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو له‌گه‌ڵ هاتنى سه‌رۆكى حكوومه‌ت چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك ده‌چێته وارى جێ به‌جێكردنه‌وه .
فازڵ به‌شاره‌تى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان و نوێنه‌رى خه‌ڵكى ئه‌و شاره له په‌رله‌مان به kdp.info ڕاگه‌یاند وابڕیار بووه له 1/11/2012 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێم سه‌ردانى شارى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هیدى بكردبایه به‌ڵام به‌هۆى سه‌ردانى به‌ڕێزیانه‌وه بۆ كه‌لار و هاتنى جه‌ژنى قوربان ئه‌و سه‌ردانه دواخراوه بۆ كاتێكى دیكه گوتى " ئامانج له‌سه‌ردانه‌كه كردنه‌وه‌ى پرۆژه‌ى ئاورى سیروانه كه ده‌بێته هۆى چاره‌سه‌ر كردنى گرفتى ئاو له ناوچه‌كه و كردنه‌وه‌ى چه‌ند پرۆژه‌یه‌كى ستراتیژى گه‌وره له شاره‌كه ".
گوتیشى " خه‌ڵكى هه‌ڵه‌بجه چاوه‌ڕوانى هاتنى سه‌رۆكى حكوومه‌ت ده‌كه‌ن چونكه به‌سه‌ردانى كردنى به‌ڕێزیان ئارامى ده‌روونى ده‌به‌خشێته خه‌ڵكى ناوچه‌كه ".
پێشووتر فازڵ به‌شاره‌تى به‌سایتى kdp.ifo ى راگه‌یاندبوو به‌هاى پرۆژه‌ى ئاوى سیروان بایى 221 ملیۆن دۆلاره و له‌سه‌ر ئه‌ركى حكوومه‌ت هه‌رێم جێ به‌جێ ده‌كرێت .
به‌كر و كارزان




