به‌په‌له .. پێكدادان له نێوان سوپاى سوریا و سوپاى ئازاد له شارى سه‌رى كانى به‌رده‌وامی هه‌یه

به‌پێى قسه‌ى سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ت شه‌ڕوپێكدادان له نێوان سوپاى سوریا و سوپاى ئازاد له شارى "سه‌رى كانى" له ڕۆژئاواى كوردستان ده‌ستى پێكردووه, ئاگادارى خه‌ڵكى شاره‌كه‌ش ده‌كرێت له ناو شاره‌كه نه‌مێنن.
سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ت له شارى "سه‌رى كانى"له ڕۆژئاواى كوردستان به سایتى kdp.info راگه‌یاند سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ 8/11/2012 دوای هاتنی سوپای ئازاد بۆ ناوشاه‌ركه له‌گه‌ڵ گه‌یشتنیان سوپاى سوریا به‌شێوه‌یه‌كی خێرا هێرشی كرده سه‌ر شاره‌كه و له‌گه‌ڵ سوپای ئازاد ڕووبه‌ڕووى یه‌كترى بوونه‌ته‌وه و تائێستاش شه‌ڕ له‌نێوان هه‌ردوولا به‌رده‌وامى هه‌یه, ئه‌و سه‌رچاوه ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو كه هێڵى ته‌له‌فۆن و ئینته‌رنێت له شاره‌كه پچڕێنراوه و ژماره‌یه‌ك كوژرا و برینداریش هه‌یه, هاوكات ماڵپه‌ڕى یه‌كێتى ڕۆژنامه نووسانى كورد له سوریا ته‌واوى وورده‌كارى شه‌ڕه‌كه‌به ڕاسته‌وخۆى بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه زیاتر له‌و باره‌وه قسه‌ى كردوو ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو كه سوپاى شۆرشگێرشان ئاگادارى خه‌ڵكى شاره‌كه‌یان كردۆته‌وه كه شاره‌كه چۆڵ بكه‌ن بۆئه‌وه‌ى قوربانیان لێنه‌كه‌وێته‌وه.
له‌م باره‌وه نورى بریمۆ به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى پارتى دیمو‌كراتى كورد "البارتى" به kdp.info به‌ڵى هه‌واڵه‌كه‌مان پێگه‌یشتووه, به‌ڵام ناتوانین په‌یوه‌ندى به لایه‌نه‌كانى ناوشاره‌كه‌وه بكه‌ین.
كارزان هه‌ورامى




