لیستى هاوپه‌یمانى كوردستان ئاگادارى نورى مالكى ده‌كاته‌وه

ئه‌ندامێكى لیستى هاوپه‌یمانى كوردستان ڕاگه‌یاند سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانى كوردستان له‌هه‌وڵى داڕشتنى یاداشتێكدان بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌سه‌ر هێنانى هێزى ئۆپه‌راسیۆنى دیجله بۆ شارى كه‌ركووك.
د.سه‌عید خۆشناو ئه‌ندامى لیستى هاوپه‌یمانى كوردستان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به kdp.info رایگه‌یاند دوێنێ 7/11 لایه‌نه سیاسییه‌كوردییه‌كان له‌به‌غدا كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامداوه له‌سه‌ر هاتنى هێزى ئۆپه‌راسیۆنى دیجله بۆشارى كه‌ركووك و سه‌رجه‌میان له‌هه‌وڵى نووسینى یاداشتێكن بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌دژى هاتنى ئه‌و هێزه گوتى " به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئۆپه‌راسیۆنى دیجله ده‌ستورى نیه و ده‌بێت ئه‌و ئه‌ركه‌ى ئێستا ئه‌و هێزه پێى سپێدراوه به ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى كه‌ركووك بدرێت نه‌ك هێزێك له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و شاره‌وه فه‌رمانى پێبكرێت و جێگرى بكرێت ".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو له كاتێكى كه‌مدا ئه‌و یاداشته ده‌گه‌یه‌ننه نورى مالكى چونكه هێزه‌كه ناده‌ستوورییه.
جێگه‌ى باسه نزیكه‌ى 20هه‌زار هێزى ئۆپه‌راسیۆنى دیجله به‌فه‌رمانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق جوڵه‌یان بۆ شارى كه‌ركووك پێكراوه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ئیداره‌ى پارێزگاى كه‌ركووك دژى ئه‌و بڕیاره‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانن.




