٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گرفتی خانووی بێ تاپۆ لە هەرێمی كوردستان چارەسەر دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

  بەمەبەستی چارەسەركردنی گرفتی خانووە بێ تاپۆكانی هەرێمی كوردستان  ئێستا لیژنەی شارەوانی و خزمەتگوزارییەكانی پەرلەمانی كوردستان پرۆژە یاسایەكی پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووەو ئەندامێكی لیژنەكەش دەڵێت لە ئایندەیەكی نزیك دەخرێتە بەر باس و گفتوگۆ.

فازڵ بەشارەتی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە لیژنەی شارەوانی و خزمەتگوزارییەكان لە لێدوانێکی تایبەت بۆ (kdp.info) دەربارەی ئەم کێشەیە گوتی" لیژنەكەمان چەند جارێك كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی پەیوەندیدار بە گرفتی خانووە بێ تاپۆكان كردووە، بەتایبەتی وەزیری شارەوانی و ئەمەش گرفتێكی چەند ساڵەیە و چەندین هاووڵاتی بەدەست ئەم کێشەیەوە دەناڵێنن و ئێستاش ئەو پرۆژەیە یاسایەمان پێشكەش بە پەرلەمانی كوردستان كردووەو چاوەڕوان دەكرێت لە ئایندەیەكی نزیكدا بخرێتە بەر باس و گفتوگۆ.

 ناوبراو وتیشی" بەپێی ناوەڕۆكی ئەو پرۆژەیە دەبێت هەموو خانوویەكی بێ تاپۆ كە لەچوارچێوەی شارەوانیدا بڕیاری لێدراوە تاپۆ بكرێت بەتایبەتی ئەو گەڕەكانەی تازەن و لە دروستبوون دان، بەڵام خانووی  بێ مۆڵەت پێچەوانەی یاسایە و نایگرێتەوە . شیاوی ئاماژە بۆكردنە ئێستا بە سەدان هاووڵاتی گرفتی بێ  خانووی بێ تاپۆیان هەیە و چەندین جار داوا لە حكوومەت كراوە چارەسەری ئەو گرفتە بكات.

هەواڵی پەیوەندیدار