له هەولێر ماوه‌ی 10 مانگ 21 هه‌زار و 756 منداڵ له دایك بوون

له ماوه‌ی 10 مانگی ڕابردوودا له نه‌خۆشخانه‌ی ئافره‌تان و له‌دایكبوونی هه‌ولێر، 21 هه‌زار و 756 منداڵ له دایك بوون كه 11 هه‌زار و 123 منداڵ له ڕه‌گه‌زی نێر و هه‌روه‌ها 10 هه‌زار و 633 منداڵیش له ڕه‌گه‌زی مێن.
به‌رپرسی به‌شی ئامار له نه‌خۆشخانه‌ی ئافره‌تان و له‌دایكبوونی هه‌ولێر خاتوو (كه‌ژاڵ شاكر) ڕایگه‌یاند كه له 10 مانگی ڕابردووی ئه‌مساڵدا، كۆی گشتیی ئه‌و منداڵانه‌ی له نه‌خۆشخانه‌كه‌یان له دایك بوون، 21 هه‌زار و 756 منداڵه كه 14 هه‌زار و 654 منداڵ به شێوه‌ی شرووشتی له دایك بوون و 7 هه‌زار و 373ـیان له ڕه‌گه‌زی نێر و 7 هه‌زار و 281 منداڵیش له ڕه‌گه‌زی مێن.
(كه‌ژاڵ) هه‌روه‌ها ڕوونیشی كرده‌وه كه 7 هه‌زار و 102 منداڵ به شێوه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری له دایك بوون كه 3 هه‌زار و 750 منداڵ كوڕ و 3 هه‌زار و 352ـیش كچن، هه‌روه‌ها 207 منداڵیش به مردوویی له دایك بوون.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی به‌شی ئامار له نه‌خۆشخانه‌ی ئافره‌تان و له‌دایكبوون، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه هه‌ر له‌و 10 مانگه‌دا، كۆی گشتیی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كه‌یان كردووه، 40 هه‌زار و 75 نه‌خۆش بووه و ژماره‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و نه‌خۆشانه‌یش كه له نه‌خۆشخانه‌كه‌دا خه‌وێنراون، 35 هه‌زار و 269 ئافره‌ت بووه.




