چەند رۆژێکی دیکە نوێنه‌رانی (20) كۆمپانیای فەرەنسی له بواری جیاجیا دێنە کوردستان

دوای نێوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 7ىنۆڤه‌مبه‌رى 2012 نێچیرڤان ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له ئالان دێت گێپ غات كونسوڵی گشتیى فه‌ڕه‌نسا له هه‌رێمی كوردستان.
له دیدارێكدا باس له هاتنی شاندێكی مێدێف - ی فه‌ڕه‌نسی كرد كه بڕیاره له چه‌ند ڕۆژى داهاتوودا بگه‌نه هه‌رێمی كوردستان و له نوێنه‌رانی (20) كۆمپانیا له بواری جیاجیا وه‌كو فڕۆكه‌وانی و كشتوكاڵ و شوێنه‌وار و بازرگانی پێكدێت.
هه‌روه‌ها كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌رێكی سه‌ر به په‌یمانگای شوێنه‌واری فه‌ڕه‌نسی له سه‌ر قه‌ڵای هه‌ولێر باسى لێوه كرا، كه كونسوڵخانه‌ى فه‌ڕه‌نسا له‌مباره‌یه‌وه خه‌ریكى ئاماده‌كارییه. هه‌ردوولاش جه‌ختیان له سه‌ر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان فه‌ره‌نسا و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه.




