سه‌رۆك وه‌زیران و وەزیری گواستنەوەی عێراق بیرۆكه‌ى دامه‌زراندنى هێڵێكى هاوبه‌شى فڕۆكه‌وانیان تاوتوکرد

نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 7ى نۆڤه‌مبه‌رى 2012، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له هادى ئه‌لعامرى – ى وه‌زیرى گواستنه‌وه‌ى عێراق و شاندێكى یاوه‌رى كرد.
له دیدارێكدا باس له بوارى گواستنه‌وه و گه‌یاندن له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرا و تیشك خرایه سه‌ر ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ى دێنه به‌رده‌م به‌ره‌وپێشچوونى زیاترى بواره‌كه و چۆنیه‌تیى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى زیاترى نێوان ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق بۆ كاركردنى زیاتر و پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزاریى باشتر له بوارى گواستنه‌وه و گه‌یاندن له عێراق و هه‌رێمى كوردستان.
له به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا، كاراكرنى زیاترى فڕۆكه‌خانه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى فراونتر به ڕووى هاتوچۆ و گواستنه‌ى ئاسمانى و فڕۆكه‌وانیى ناوچه‌كه و جیهاندا به شێوه‌یه‌ك كه فڕۆكه‌خانه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ببنه ناوه‌ندى به‌یه‌كگه‌یاندنى هێڵه ئاسمانییه‌كان و گواستنه‌ى ئاسمانى له ناوچه‌كه، خرایه به‌ر باس و داكۆكى له پشتگیریى ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانى هه‌ردوو حكوومه‌تى فیدرال و هه‌رێم بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كرایه‌وه. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه گفتوگۆ له سه‌ر بیرۆكه‌ى دامه‌زراندنى هێڵێكى هاوبه‌شى فڕۆكه‌وانیى عێراق و هه‌رێمى كورستان به به‌شداریى هه‌ردوو كه‌رتى گشتى و تایبه‌ت كرا و هه‌ردوولا هێڵێكى به‌مجۆره‌یان به كارێكى ئه‌رێنى و به‌سوود بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و بره‌ودان به بوارى گواستنه‌وه‌ى ئاسمانى له قه‌ڵه‌م دا.
دانانى هێڵێكى نیشتیمانیى شه‌مه‌نده‌فه‌ر و پێكه‌وه‌گرێدانى ناوچه و شاره‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان به هێڵى ئاسنینه‌وه، لایه‌نێكى دیكه‌ى گفتوگۆى سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیرى گواستنه‌وه‌ى عێراق بوو. له‌مباره‌یه‌وه باس له پڕۆژه‌یه‌كى دانانى هێڵى ئاسنین كرا كه سه‌رتاسه‌رى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه پێكه‌وه گرێ بدات و به باشترین شێوه و پێشكه‌وتووترین ته‌كنه‌لۆژیاى سه‌رده‌م له بوارى هێڵى ئاسنیندا له ڕێگه‌ى كۆمپانیاى بیانیى پسپۆڕه‌وه ئه‌نجام بدرێت. بۆ ئه‌مه‌ش تیشك خرایه سه‌ر ئه‌وه‌ى كه چه‌ندین لایه‌نى جیهانیى پسپۆڕ ئاماده‌ییان بۆ ئه‌نجامدانى پرۆژه‌یه‌كى وا نیشان داوه و هه‌ردوولا داكۆكییان له سه‌ر هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ سه‌ركه‌وتنى پرۆه‌كه كرده‌وه.




