به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى هه‌ولێر : چالاكیه‌كانى كونسوڵگه‌رى ئه‌مه‌ریكا ڕانه‌وه‌ستاوه

به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى هه‌ولێر رایگه‌یاند هیچ چالاكیه‌كى كونسوڵگه‌رى ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر ڕانه‌گیراوه و بارى ئه‌منیش زۆر باشه.
هه‌ندێك له ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن بڵاویان كرده‌وه كه كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر به‌هۆی مه‌ترسی ئه‌منییه‌وه چه‌ند چالاكییه‌ك راده‌گرێت كه بڕیاربوو به‌هۆی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكاوه ئه‌نجامی بدات.
له‌م باره‌وه عه‌مید عبدلخالق ته‌لعه‌ت به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى هه‌ولێر به kdp راگه‌یاند ئه‌و هه‌واڵه دوره له ڕاستیه‌وه گوتى " ئێمه ئاگادارى كار‌و چالاكیه‌كانى كونسوڵگه‌رى هه‌ین و هیچ كات ئه‌و بابه‌ته نه بۆته هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ى كاره‌كانى كونسوڵگه‌رى ڕابیگرێت ".
به‌كر و كارزان




