جندیانی: هه‌ندێك له‌هه‌ڤاڵانی مه‌كته‌بی سیاسی‌و سه‌ركردایه‌تی لێره‌و له‌وێ قسه ده‌كه‌ن گوزارشت له رای ره‌سمی یه‌كێتی ناكه‌ن

یه‌كێتی رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر لێدوانی به‌رپرسه‌كانی بڵاوده‌كاته‌وه، ئه‌وانه گوزارشت له هه‌ڵوێست‌و رای یه‌كێتی ناكه‌ن
وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند هه‌ندێك له‌هه‌ڤاڵانی مه‌كته‌بی سیاسی‌و سه‌ركردایه‌تی كه لێره‌و له‌وێ قسه ده‌كه‌ن گوزارشت له رای ره‌سمی یه‌كێتی ناكه‌ن.
ئازاد جندیانی رایگه‌یاند: ئێمه شوێنی ره‌سمیمان هه‌یه بۆ قسه‌كردنی ره‌سمی كه گوزارشت له‌رای ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌كات، ئه‌وانه‌ش دیارن كه گوزارشت له‌رای ره‌سمی یه‌كێتی ده‌كه‌ن هه‌موو میدیا‌و خه‌ڵكیش ده‌زانن.
وتیشی: هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزو هه‌ڤاڵانه‌ی خۆم كه له سه‌ركردایه‌تی‌و مه‌كته‌بی سیاسی-ن ین كادری یه‌كێتین، لێره‌و له‌وێ قسه ده‌كه‌ن، لێدوان ده‌ده‌ن زۆربه‌ی جار له‌گه‌ڵ بۆچوون‌و سیاسه‌ته‌كانی یه‌كێتی كه ناكۆك ده‌كه‌وێته یان كه ناكۆكیش نه‌كه‌وێته‌وه، ئه‌وه سه‌رئه‌نجام ته‌نهاو ته‌نها گوزارشت له بیروڕای شه‌خسی خۆیان ده‌كات.
جندیانی راشیگه‌یاند: داواكارین نه میدیاكانی كوردستان، نه رای گشتی كوردستان، رای هیچ یه‌كێك له‌و هه‌ڤاڵانه به رای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌رنه‌گرن، به‌ڵكو به رای شه‌خسی وه‌ریبگرن، ده‌ربڕینی رای شه‌خسیش به بۆچونی من رێزلێگیراوه‌و یه‌كێتیش پره‌نسیپه حزبیه‌كانی خۆی هه‌یه.
له‌كۆتایی لێدوانه‌كه‌شیدا وته‌بێژی ره‌سمی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وتی: میدیاكان ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێت ره‌ئی یه‌كێتی به‌ڕه‌سمی وه‌ربگرن، ئه‌وا خۆیان ئه‌دره‌سه‌كانی ئه‌و رایه ره‌سمییه ده‌زانن.




