٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

عیراقییه‌: دیجله‌ ‌و سه‌د هێزی‌ هاوشێوه‌ی‌، ناتوانێت باری‌ ئه‌منی‌ عیراق چاره‌سه‌ر بكات

سەرچاوە: KDP.info

 ئه‌ندامێكی لیستی‌ عیراقییه‌، جه‌ختده‌كاته‌وه‌ سوپای عیراق به‌ سیاسی كراوه‌ بۆ حكومه‌تی‌ ناوه‌ندی‌‌و هاوسه‌نگی نێوان پێكهاته‌كانی‌ وڵاتی‌ تێدا نه‌پارێزراوه‌

موته‌شه‌ر سامه‌ڕائی، ئه‌ندامی‌ لیستی‌ عیراقییه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق، له‌ لێدوانێكیدا به خه‌ندانى، رایگه‌یاندووه"سوپای عیراق له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ حكومه‌تی‌ ناوه‌ندا به‌ سیاسی كراوه‌ و ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانیش توانای‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ دۆسیه‌ی ئه‌منی‌ نییه‌".

ته‌ئكیدیشیكرده‌وه‌، پێكهێنانی‌ هێزه‌كانی‌ پرۆسه‌كانی‌ دیجله‌‌و پێكهێنانی‌ (100) هێزی‌ هاوشێوه‌ی‌، ناتوانێت بارودۆخی‌ ئه‌منی‌ عیراق، چاره‌سه‌ر بكات.

هەواڵی پەیوەندیدار