باراك ئۆباما بۆ جاری دووه‌م به سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵبژێردرایه‌وه

باراك ئۆباما جارێكى دیكه به سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵبژێردرایه‌وه. سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه دواى ئه‌وه‌ى باراك ئۆباما كاندیدى دیموكراتییه‌كان له كێبڕكێى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مه‌ریكا زۆرینه‌ى ده‌نگه‌كانى له‌به‌رامبه‌ر میت رۆمنى كاندیدى كۆماریه‌كانى ركابه‌رى به‌ده‌ست هێنا جارێكى دیكه وه‌ك سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
هاوكات سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ ئه‌وه‌شیان راگه‌یاند به‌پێى ده‌رئه‌نجامه‌كان ئۆباما له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا سێ سه‌د وسێ ده‌نگى به‌ده‌ست هێنا ومیت رۆمنى دووسه‌د و سێ ده‌نگى به‌ده‌ست هێنا. له وه‌ته‌یه‌كیش دا باراك ئۆباما به بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا سوپاسی هه‌موو ئه‌مه‌ریكییه‌كانی كرد كه به گڕو تینێكی گه‌وره به‌شداریان له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یان دا كردووه.
هه‌روه‌ها میت رۆمنى كاندیدى كۆماریه‌كان له وتارێكیدا به‌رامبه‌ر لایه‌نگرانى له بۆستن دانى به شكستهێنانى نا به‌رامبه‌ر به باراك ئۆباماى كاندیدى دیموكراته‌كان. هاوكات رۆمنى پیرۆزبایى له ئۆباما كرد وسوپاسى ئه‌ندامانى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌كان ولایه‌نگرانی خۆى كرد.
شایه‌نى باسه دوێنێ به ملیۆنه‌ها ده‌نگده‌رى ئه‌مه‌ریكا به مه‌به‌ستى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكێك بۆ وڵاته‌كه‌یان روویان له سندوقه‌كانى ده‌نگ دان كرد و به‌پێى ده‌رئه‌نجامى ده‌نگه‌كان باراك ئۆباما له ویلایه‌ته‌كانى ئوهایو وفیرمونت ومین وماساتشوستس وكونیتیكت ومیرلاند وئیلنوى و نیویۆرك ومیشیگیان ومینیسوتا و نیو هامشیر و واشنتۆن وكالیفۆرنیا ودورگه‌ى هاواى سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست هێناوه.
هاوكات له‌به‌رامبه‌ریشدا میت رۆمنى له ویلایه‌ته‌كانى كنتاكى وفرجینیاى رۆژئاوا وئیندیانا وكارۆلیناى باشوور و ئۆكلاهۆما وجۆرجیا وتینیسى وئه‌لاباما وداكوتاى باكور و داكوتاى باشوور ووایو مونگ و نبراسكا و كنساس و ئوكلاهوما و تیكساس ولویزیانا وكارۆلایناى باشوور ویوتاه و ئه‌ریزونا و ئه‌یدا هۆ سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست هێنا.




