زانیاریی زیاتر لەبارەی کۆبوونەوەکەی نەجەف...
موقتەدا سه‌در: چاره‌سه‌ري پرۆسه‌ي سياسيي عيراق يه‌ك هه‌نگاوي ماوه
سه‌در ناوه‌ڕۆكي كۆبوونه‌وه‌كه‌ي به‌شێوه‌يه‌كي روونتر باس نه‌كرد، ته‌نيا ئه‌وه‌نده نه‌بێت، ئاماژه‌ي به‌وه‌كرد؛ سه‌راني ليسته‌كه‌ي ماليكي ئاماده نه‌بوون، له‌به‌رئه‌وه‌ي له‌لايه‌ن ئه‌وانه‌وه بانگشێت نه‌كراوون. له‌كۆنگره رۆژنامه‌وانييەکەدا كه سه‌ركرده‌كاني ليستي هاوپه‌يماني كوردستان و عيراقييه ئاماده‌ي بوون، سه‌در ئه‌وه‌ي خسته‌ڕوو گه‌يشتوونه‌ته چاره‌سه‌رێكي گونجاو بۆ ته‌نگژه‌ي سياسيي عيراق و ته‌نيا هێڵه كۆتاييه‌كاني ماوه، گوتيشي: "كۆبوونه‌وه‌كه درێژكراوه‌ي كۆبوونه‌وه‌كه‌ي هه‌ولێره".
سه‌در ئه‌وه‌شي ئاشكرا كرد، نامه‌كه‌ي ليستي هاوپه‌يمانيي نيشتماني ديراسه كراوه و كۆبوونه‌وه‌ي ديكه له‌وباره‌يه‌وه ده‌كه‌ين، كه داهاتووي پرۆسه‌ي سياسي له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا دياري ده‌كه‌ين.
هەر لەوبارەيەوە سه‌رۆكي ليستي فه‌زيله له ئه‌نجومه‌ني نوێنه‌راني عيراق سه‌باره‌ت به ئاماده‌نه‌بووني نوێنه‌ري هاوپه‌يماني نيشتماني له كۆبوونه‌وه‌كه‌ي ئه‌مڕۆي شاري نه‌جه‌ف، رايگه‌ياند: كۆبوونه‌وه‌كه بۆ تاوتوێكردني وه‌ڵامي هاوپه‌يمانێتييه‌كه‌مان بووه بۆ نامه‌يه‌كي موقته‌دا سه‌در كه چه‌ند راسپارده‌يه‌كي كۆبوونه‌وه‌كه‌ي هه‌ولێري تێدا بووه، هه‌ر بۆيه پێويستي به‌وه نه‌كردووه نوێنه‌ريان ئاماده‌ي كۆبوونه‌وه‌كه ببێت.
عه‌مار ته‌عمه، سه‌رۆكي ليستي فه‌زيله (سه‌ر به هاوپه‌يماني نيشتماني) له لێدوانێكي تايبه‌تدا بۆ خه‌ندان ووتي: "ئه‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌ي پاشنيوه‌ڕۆي ئه‌مڕۆ له‌شاري نه‌جه‌ف سازكرا، تايبه‌ت بووه به به‌شداربوواني كۆبوونه‌وه‌كه‌ي هه‌ولێر و لايه‌ني ديكه‌ي تێدا نه‌بووه".
ئه‌گه‌رچي پێشتر رانه‌گه‌يه‌نرابوو كه هاوپه‌يماني نيشتماني وه‌ڵامي نامه‌كه‌ي موقته‌دا سه‌دري داوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌پێي وته‌ي ئه‌و سه‌ركرده‌يه‌ي فه‌زيله، كه پێكهاته‌يه‌كي سه‌ره‌كي ليستي هاوپه‌يماني نيشتمانييه، كۆبوونه‌وه‌كه‌ي ئه‌مڕۆ بۆ تاوتوێكردني ئه‌و وه‌ڵامه‌يه كه ليسته‌كه‌يان له‌دوا كۆبوونه‌وه‌ياندا گه‌ڵاڵه‌يان كردووه و ئاراسته‌ي موقته‌دا سه‌دريان كردووه، به‌ڵام هيچ زانيارييه‌كي زياتري له‌باره‌ي ناوه‌ڕۆكي وه‌ڵامه‌كه‌وه نه‌خستووه‌ته‌ڕوو.
ته‌عمه، ئاماژه‌ي به‌وه‌شكرد: كۆبوونه‌وه‌كه‌ي ئه‌مڕۆي شاري نه‌جه‌ف بۆ تاوتوێكردني وه‌ڵامي ره‌سمي ليستي هاوپه‌يماني نيشتماني بووه بۆ نامه‌يه‌كي موقته‌دا سه‌در كه چه‌ند راسپارده‌يه‌كي كۆبوونه‌وه هه‌مه‌لايه‌نه‌كه‌ي هه‌ولێري تێدا بووه.
سه‌باره‌ت به‌ئاماده‌نه‌بوون و بانگشێتنه‌كردنيان له‌لايه‌ن موقته‌دا سه‌دره‌وه، وتي: "شتێكي ئاساييه بانگشێتنه‌كردنيان، به‌ڵام ئاشته‌وايي نيشتماني پێويستي به دانيشتني دوو لايه‌نه هه‌يه به‌چاودێري جه‌لال تاڵه‌باني، سه‌رۆك كۆماري عيراق، له‌به‌رئه‌وه‌ي له‌لايه‌ن سه‌رجه‌م پێكهاته سياسييه‌كاني عيراقه‌وه كه‌سايه‌تيه‌كي په‌سه‌ندكراوه".




