٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پاول ساتفین کونسولی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر جەختی لەسەر گرنگیی پێگەی هەرێم کردەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئەمڕۆ رێکەوتی ٦/١١/٢٠١٢، مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە  (پاول ساتفین) کونسولی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر کرد.

ئەمەو لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر دوا رەوشی هەرێم و عێراق و دەڤەرەکە کرا. هەر لە پەیوەندی بە بارودۆخی ناوچەکەوە، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە پێویستە هەموو لایەک پێکەوە بە لەیەک تێگەیشتن هەولی سەقامگیری و ئاسایی کردنەوەی بارودۆخی عێراق و ناوچەکە بدەن.

لە پەیوەندی بەم بابەتانەوە کونسولی ئەمەریکی دووپاتی کردەوە کە لە رۆلی هاوکاری و هەماهەنگییان لە نێوان گشت پێکهاتەکانی عێراق بەردەوام دەبن و جەختیان لەسەر گرنگیی پێگەی هەرێم لە پێشخستنی پرۆسەی سیاسی لە عێراقدا کردەوە. هەر لە میانەی دیدارەکەدا بەرێز ساتفین رەوشی ئاسایشی هەرێم و رۆلی دەزگاکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی لە پاراستنی ئارامی و ئاسایشی هەرێمی بەرز نرخاند.

هەواڵی پەیوەندیدار