٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئۆپۆزسیۆن هۆڵی پەرلەمان جێدەهێڵن و پەرلەمانتارێکیش دەڵێت موزایەدەی سیاسییە

سەرچاوە: KDP.info

 ئەمڕۆ سێشەممە   گفتوگۆ كردن لەسەر چەند مادەیەكی پرۆژە یاسای قوتابخانە و پەیمانگا ناحكومییەكان بەڕێوەچوو، کە لەمیانی ئەم کۆبوونەوە ئاساییەدا  هەشت مادە لە پرۆژە یاساكە پەسەندكرا، بەڵام دوای دەستپێكردنی دانیشتنی پەرلەمانی هەرچوار فراكسیۆنە ئۆپۆزسیۆنەكەی پەرلەمانی كوردستان بەبیانووی جێبەجێنەكردنی داواكاریان لەمەڕ باسكردنی بابەتی مانگرتنی زیندانیان لە باكوری كوردستان هۆڵی پەرلەمانیان جێهێشت و لەبەرامبەریشدا ئەندامێكی لیستی كوردستانیی  دەڵێت ئەمە تەنیا موزایەدەیەكی سیاسی بێ پەردەیە.

فازڵ بەشارەتی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە لیستی كوردستانیی لەلێدوانێكی بۆ(kdp.info) گوتی" پەرلەمانی كوردستان بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر پرۆژە یاسای قوتابخانە و پەیمانگا ناحكومییەكان دانیشتنێكی ئاسایی خۆی سازدا كە لەمیانەیدا توانرا هەشت مادەی تر پەسەند بكرێت بەمەش ژمارەی مادە پەسەندكراوەكانی ئەو پرۆژەیە بووە 18 مادە لە كۆی 50 مادە.

سەبارەت بە جێهێشتنی هۆڵی پەرلەمانی لەلایەن فراكسیۆنە ئۆپۆزسیۆنەكانی بەشارەتی گوتی "لەبەرامبەر جێبەجێنەكردنی داواكاریان لەمەڕ گفتوگۆكردن سەبارەت بە بابەتی زیندانییەکانی باكوری كوردستان ئەو فراكسیۆنانە هۆلیپەرلەمانیان جێهێشت، بەڵام من پێموایە ئەمە تەنیا موزادەیەكی سیاسی بێ پەردەیە چونكە ئەوان قسەی بێ ناوەڕۆكیان هەیە و ئەو هەڵوێستەی ئەوان داوای دەكەن لەكاتێكدا گونجاوە،  كە خەتەرێكی گەورە لەسەر نەتەوەی كورد هەبێت. راستە کێشەی سیاسی و تەنگژە هەیە، بەڵام ئەمە دەچێتە قالبی مومارەسەی سیاسی و  ئەگەر لەسەر بابەتێكی وەها هەڵوێست بنوێنین، ئەی دەبێت لەسەر بابەتی كیماباران و ئەنفال و جینۆسایدی كورد چی بكەن.

هەولێر -  بڕوا بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار